zagros news agency

ئۆتۆمبێلی TOGGی تورکی لە بازاڕەکانی ئەڵمانیا و مەترسی مایەپوچبوونی کۆمپانیاکە هەیە ​

ئۆتۆمبێلی کارەبایی تورکی TOGG  ڕووبەڕووی شکستێکی گەورە بووەتەوە لە بازاڕەکانی وڵاتی ئەڵمانیا، چونکە لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦دا تەنیا ١١٣ دانەی لێ فرۆشراوە و کۆی گشتی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەو وڵاتەدا دەبینرێن گەیشتووەتە ٢٦١ دانە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هاووڵاتیانی ئەڵمانیا لەم ماوەیەدا زیاتر لە ٢٢٣ هەزار ئۆتۆمبێلی کارەبایی تریان کڕیوە.

سەرەڕای ئەوەی لە ئەڵمانیا نزیکەی سێ ملیۆن هاووڵاتی بە ڕەگەز تورک دەژین و کۆمپانیاکە ئومێدی زۆری پێیان هەبوو بەڵام ئەوانیش پێشوازییان لە کڕینی نەکردووە، لە کاتێکدا ئۆتۆمبێلە ڕکابەرەکانی وەک تێسلای ئەمریکی نزیکەی ١٦ هەزار دانە و BYDی چینی زیاتر لە ١٣ هەزار دانەیان لێ فرۆشراوە، هۆکاری سەرەکی ئەم کشانەوەیەش بۆ گرانی نرخەکەی دەگەڕێتەوە کە لە ئەڵمانیا لە ٣٤ هەزار یۆرۆوە دەستپێدەکات و لە ناوخۆی تورکیاشدا نرخەکەی پتر لە ملیۆنێک لیرەیە و تەنیا دەوڵەمەندەکان دەتوانن بیکڕن هەرچەندە حکومەت هاوکاری شەش هەزار یۆرۆیی پێشکەشی کڕیاران دەکات

ئابووریناسان ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆمپانیای TOGG تا ئێستا هیچ قازانجێکی نەکردووە و تەنیا لەسەر زیان کار دەکات، بۆیە هۆشداری دەدەن ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت و ئۆتۆمبێلەکە نەتوانێت لە بازاڕەکانی جیهاندا کێبڕکێی تێسلا و ڤۆلکسواگن و BYD بکات ئەوا بە تەواوی مایەپوچ دەبێت و هێڵی بەرهەمهێنانی بە یەکجاری ڕادەوەستێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ موسه‌ننا ئه‌لسامه‌ڕائى كرد

یاسین

ئاسایشی هەولێر ( ١٦) کەس بە تۆمەتی فرۆشتنی ئامێری (گزی / غش) کردن دەستگیر دەکات

یاسین

لیستی مووچەی مانگی کانوونی دووەم ڕەوانەی بەغداد کرا

یاسین