zagros news agency

وەرزش تواناکانی مێشک بەهێزدەکات

توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، وەرزش مێشک خاودەکاتەوە و یارمەتیی پاراستنی تەندروستیی دڵ و لوولەکانی خوێنیش دەدات.

توێژینەوەکە لە نەخۆشخانەی ماساچوسێتس لە ئەمریکا کراوە و دەرکەوتووە، هەرچەندە کە زانراوە وەرزشکردن سوودی زۆری دەبێت بۆ تەندروست مانەوەی دڵ، بەڵام ئەمجارە دەرکەوتووە کە کاریگەریی لەسەر تواناکانی مێشکیش دەکات.

پسپۆڕان دەڵێن، چالاکیی جەستەیی بە رێژەیەکی بەرچاو گوشاری دەروونی کەمدەکاتەوە و رێگری دەکات لە خەمۆکی، دوودڵی و لاوازبوونی توانای بڕیاردان.

د. ئەحمەد تەوەکول، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ”وەرزش تەندروستیی دڵ دەپارێزێت و رێگری دەکات لە تووشبوون بە جەڵتەی دڵ، هەروەها مەترسیی تووشبوون بە پاشهاتی مەترسیدار لەو کەسانەی تووشی خەمۆکی بوون کەمدەکاتەوە”.

د. ئەحمەد تەوەکول دەشڵێت، پێویستە پزیشکەکان پەیوەندیی نێوان دڵ و مێشک بۆ نەخۆشەکانیان روونبکەنەوە و لە سوودەکانی چالاکیی جەستەیی دڵنیایان بکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چۆن هۆرمۆنی دڵخۆشی زیادبکەین

lana

پێنج خواردنی تەندروست دەبنە هۆی بەرزبونەوەی کۆلیستڕۆڵ

lana

وەزارەتی تەندروستی سێ مەرج بۆ ئەو پزیشکانە دادەنێت کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەرکارەکانیان

lana