zagros news agency

توێژەران: نهێنیی وڵامدانەوە بە ڤاکیسن لە نێو خوێندایە

 

توێژەران لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا ئاشکرایان کرد، شێوازی پێکهاتە و نیشانەکانی نێو خوێنی مرۆڤ پێش وەرگرتنی ڤاکسین، دەتوانێت ئاستی بەهێزیی وەڵامدانەوەی کۆئەندامی بەرگریی لەش پێشبینی بکات.
ەموو مرۆڤەکان وەک یەک وەڵامی ڤاکسینەکان نادەنەوە. وەڵامدانەوەی بەرگری بەپێی تەمەن، ڕەگەز، پێشینەی نەخۆشی و جینات لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت. لە توێژینەوەیەکی تازەی بڵاوکراوە لە گۆڤاری «Cell Press Blue»، لێکۆڵەرانی بەرنامەی «SeroNet» لە پەیمانگەی نیشتمانیی شێرپەنجەی ئەمریکا تاوتوێی ڕۆڵی دژەتەنە پێشوەختەکان لە پێشبینیکردنی وەڵامدانەوەی لەش بەرانبەر ڤاکسینە نوێیەکان کرد.
جۆشوا لەیبەر، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە گوتی: «هەندێک نیشاندەری بایۆلۆجی لە کاتی شیکردنەوەیان بە یارمەتیی ژیریی دەستکرد، دەتوانن پێش کوتان پێشبینیی ئەوە بکەن کێ وەڵامدانەوەیەکی باشی دەبێت.» لاوازیی کۆئەندامی بەرگری دەبێتە هۆی لاوازیی وەڵامدانەوەی دژەتەنەکان و لە ئەنجامدا مەترسیی هەوکردن و توندیی نەخۆشی زیاد دەکات.
لە لێکۆڵینەوەکەدا پشکنین بۆ پتر لە ٨ هەزار نموونەی خوێنی زیاتر لە ٤ هەزار کەس کرا و ئاستی دژەتەنەکانیان بەرانبەر ١٨٥ دژەپەیداکەری (ئانتی ژین) باو پێورا. بەشداربووان لە خۆبەخشانی تەندروست و کەسانی خاوەن بەرگریی لاواز پێک هاتبوون، لەوانەش تووشبووانی ئایدز، نەخۆشییەکانی مۆڵتیپڵ مایەلۆما و وەرگرانی ئەندامانی چێنراو.
توێژەران بە سوودوەرگرتن لە ژیریی دەستکرد و فێربوونی ئامێر، «دژەتەنە پاسەوانەکان»یان دەستنیشان کرد، ئەمەش بەرزبوونەوەی ئاستی هەندێک دژەتەنی پێشوەختە لە وەڵامدانەوەی بەهێزتر بەرانبەر ڤاکسینی کۆڤید-١٩ دەردەخات. پزیشکان لە ڕێگەی ئەم دەرئەنجامەوە دەتوانن پێش کوتان، کەسانی خاوەن بەرگریی لاواز دیاری بکەن و بەرنامەی تایبەتی ژەمەکان یان جۆری جیاوازی ڤاکسین بۆ پاراستنیان دابنێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

گێزەر یارمەتی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ دەدات

lana

سوودەکانی قاوە بە کاتی خواردنەوەیەوە بەستراوەتەوە

lana

ڕوونكردنەوەیەك لە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین