zagros news agency

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ (٢٢)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە

 

بەڕێزان / بەڕێوەبەر، ستافی بەڕێوەبردن، هونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە
لە ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازەدا، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی هێژا و بیسەرانی ئازیزی ڕادیۆکەتان دەکەین؛ ئومێدەوارین بۆ لەمەودواش هەنگاوی باشتر بنێن و زیاتر خزمەتی بواری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی کوردی بکەن و لە ئاست ئەو ئەرکە پیرۆزەتاندا بن

مایەی دەستخۆشییە کە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە لەو ماوەی تەمەنی کارکردنیدا، توانیویەتی بەرپرسانە ڕۆڵی شیاوی خۆی ببینێت و لە خزمەت پەیامەکەی و خواست و ویستی هاووڵاتییاندا بێت.

لەو دەرفەتەدا پشتیوانیی خۆمان بۆ زیاتر پێشکەوتنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە دووپات دەکەینەوە و هەمیشە بەردەوام و سەرکەوتوو بن.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر: سیستەمێکی نوێی جیهانی بۆ دیاریکردنی پێشوەختەی مەترسییەکانی لافاو دەخرێتە گەڕ

سەڵاح

ڤەنزوێلا؛ ١٦٤ گیانلەدەستدان و نزیکەی ١٠٠٠ بریندار بەهۆی دوو بوومەلەرزەی وێرانکەر

سەڵاح

پەیامی سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی

دڵشاد