zagros news agency

چوار ڤیتامین پێویسته‌ به‌ به‌رده‌وامی نه‌خورێن

زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ بۆ پارێزگاری له‌ ته‌ندروستی و خۆپاراستن په‌نا ئه‌بنه‌ بۆ خواردنی ڤیتامینه‌کان له‌ ڕێگه‌ی حه‌پ و گولاج و شروب یان به‌کارهێنانی ده‌رزیه‌وه‌.

۱ ـــ ڤیتامین (C): به‌کارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ئه‌گه‌ری دروست بوونی به‌ردی گورچیله‌ و هه‌وکردنی جومگه‌کان زیاتر ئه‌کات، هه‌روه‌ها ئه‌بێته‌ هۆێ سک چوون و زیاد بوونی غازات ؛ که‌ هه‌ندێ جار ژه‌هراوی بوونی خۆراکی لێ ئه‌که‌وێته‌وه‌.

۲ ـــ ڤیتامین (A) و کۆمه‌ڵه‌ی بێتاکارۆتینه‌کان: هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نیه‌ بۆ کاریگه‌ری خۆپاراستن له‌ شێرپه‌نجه‌ وه‌ک باوه‌ ؛ به‌کارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر چه‌وری سیانی ناو خوێن به‌رز ئه‌کاته‌وه‌ و ئه‌بێته‌ هۆی سستی و وه‌ستانی جگه‌ر و گێژی و سه‌رئێشه‌ و ڕشانه‌وه‌ و تێک چوونی بینین و وه‌رینی قژ.

۳ ـــ ڤیتامین (B 6) که‌ به‌ پایرۆکسین ناو ده‌برێت: به‌کارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ڕه‌نگه‌ بێته‌ هۆی له‌ ناوچوونی ده‌ماره‌کان به‌ ڕاده‌یه‌ک ئه‌و که‌سه‌ ناتونێت کۆنتڕۆڵی هه‌ڵس و که‌وتی له‌ش و ڕفتاری بکات.

٤ ـــ ڤیتامین (E): به‌کارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ڕه‌نگه‌ بێته‌ هۆی زیاتر بوونی ئه‌گه‌ری شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات و ززۆر بوونی ئه‌گه‌ری مردن له‌و نه‌خۆشانه‌ی نه‌خۆشی خوێنبه‌ره‌کانی دڵیان هه‌یه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو گەشتیارە هۆڵەندییانەی بەهۆی مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی “هانتا” لەنێو کەشتییەکدا لە کەناراوەکانی ئیسپانیا کەرەنتین کرابوون، گەڕانەوە وڵاتەکەیان

دڵشاد

سوودە شاراوەکانی خواردنەوەی چا بۆ تەندروستی چین؟

lana

ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە با لەم خواردنانە دووربکەونەوە

lana