چەند توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ تیشک دەخەنە سەر چۆنیەتیی کارلێکی خۆراکی ڕووەکی لەگەڵ بەکتریای ڕیخۆڵە و ڕۆڵی خانەکانی جەستە لە بەرهەمهێنانی پێکهاتە سوودبەخشەکاندا.
بەپێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستیی “سێڵ” (Cell) بڵاوکراوەتەوە، کاتێک مشکەکانی تاقیگە لە ڕیشاڵە خۆراکییەکان بێبەش کراون، بەکتریاکانی ڕیخۆڵەیان پەنایان بردووەتە بەر سەرچاوەیەکی دیکەی خۆراک، ئەویش پێکهاتە شەکرییەکانی ئەو چینە لینجە بووە کە کۆڵۆن دەپارێزێت. توێژینەوەکە داخورانی ئەم بەربەستە پارێزەرەی لای مشکەکان تۆمار کردووە، کە وایکردووە لە تاقیکردنەوەکەدا زیاتر تووشی هەوکردنی ڕیخۆڵە ببن.
گەیشتنی پڕۆتینەکان بە کۆڵۆن
لە لایەکی دیکەوە و لە توێژینەوەیەکی جیاوازدا کە ئەمساڵ لە گۆڤاری “ئەکادیمیای نیشتمانیی زانستیی ئەمریکا” بڵاوکراوەتەوە، تیمێکی زانکۆی پرینستۆن لەوە کۆڵیوەتەوە کە چۆن ڕیشاڵەکان و هەندێک پڕۆتینی ڕووەکیی بەرگر لە هەرسکردن، کاریگەری لەسەر ئەو پێکهاتانە دادەنێن کە بەکتریای ڕیخۆڵە بەرهەمیان دەهێنێت.
توێژەران ناوی “Prif”یان لەو پڕۆتینە بەرگرانە ناوە، کە بە ڕیخۆڵە باریکەدا تێ

