zagros news agency

سوودەکانی ترشی سماق

ترشی سماق بەدەر وەک بەهاراتێک بەکار دێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هیندستان و تام و چێژێکی تایبەت دەدات بە زۆرخواردن، لە کوردستان بە تایبەت لەگەڵ ترۆزی و کالیار دەخورێت و دەکرێتە ناو زەڵاتە و دۆ و چەندین خواردنی ترەوە، بەڵام کۆمەڵێک سوودی تەندروستی هەیە کە گرنگترینیان ئەمانەن؛

1- دژە ئۆکسانێکی زۆر بەهێزە و هەوکردن کەم دەکاتەوە : — پارێزگاری لە ( DNA ) خانەکان دەکات بە تایبەت خانەکانی جگەر و کۆڵۆن، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی.

2- کۆلاجینی ناو لەش‌زیاد دەکات و یارمەتی پاراستنی تەندروستی پێست و جومگە و ئێسک دەدات.

3- پاراستنی تەندروستی دڵ و بۆریەکانی خوێن دەدات لەگەڵ کەمکردنەوەی ئەگەری جەڵتە و بەرزکردنەوەی کۆلستڕۆڵی باش و دابەزاندنی کۆلستڕۆڵی خراپ.

4- یارمەتی دانی خۆپاراستن لە کێشەکانی کۆئەندامی هەناسە وەک گیرانی لووت و پەتا و هەڵامەت و ئەنفلەوانزا و هەوکردنی سیەکان.

5- یارمەتی پڕۆسەی هەرس کردنی خۆراک و کەمکردنەوەی کێشەکانی کۆئەندامی هەرس و گەددە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکەم حەبی نەوەی نوێی دابەزاندنی کێش لە یەکێتیی ئەورووپادا خرایە بازاڕەوە

سەڵاح

نۆ سودی گرنگی مانگۆ لە کاتی دووگیانیدا

lana

لە عێراق 19 كەس بەهۆی تای خوێنبه‌ربوونه‌وه‌ گیانیان لەدەست داوه‌

سەڵاح