zagros news agency

چەند رێگایەكی سروشتی بۆ كەمكردنەوەی شەكری خوێن

بەرزبوونەوەی ئاستی شەكر بەشێوەی درێژخایەن مەترسییە تەندروستییەكانی وەك نەخۆشییەكانی دڵ، لەدەستدانی چاو و نەخۆشیی گورچیلە زیاددەكات، بەپێچەوانەشەوە هێشتنەوەی لە ئاستی تەندروستدا دەبێتەهۆی باشكردنی میزاج و ئاستی وزە بەشێوەیەكی گشتی.

بەپێی ئەو راپۆرتەی لە پێگەی (WIO News) بڵاوكراوەتەوە، چەند رێوشوێنێك هەن كە دەكرێت ببنەهۆی پارێزگاری لە ئاستی شەكر لەخوێندا، لەوانەش:

1- هێلكە و نان پێكەوە مەخۆ
باشترە تەنها هێلكەكە بخۆیت و لەگەڵ ناندا نەبێت، چونكە پێكەوە كۆكردنەوەیان دەبێتەهۆی بەرزبوونەوی رێژەی شەكر لە خوێندا. ئەگەریش هەر خواردت بڕی نانەكە تا چەند دەتوانیت كەمیبكەرەوە.

2- نانی دانەوێڵەی تەواو هەڵبژێرە
دەرچوونی وزە خاوترە لە دانەوێڵەی تەواودا، ئەمەش پارێزگاری لە سەقامگیریی ئاستی شەكر لە خوێندا دەكات. بۆیە شارەزایان رێنوێنی دەكەن بە هەڵبژاردنی ئەو نان یان سەموونانەی لە دانەوێڵەی تەواو دروستكراون لەجیاتی نانی سپی كە دەبێتە هۆی بەخێرایی بەرزبوونەوەی رێژەی شەكر لە خوێندا.

3- تۆ و جێگرەوەكان
شارەزایان هانتدەدەن بۆ پشتبەستن بە جێگرەوەكانی نان و سەموونی سپی، وەك تۆوەكان و دانەوێڵە تەواوەكانی دیكە.

4- نانی كەم كاربۆهیدرات
بۆ دووركەوتنەوە لە بەرزبوونەوەی شەكر لە خوێندا دەكرێت نانی (تورتیلا) كە كاربۆهیدراتی كەمە بەكاربهێنیت، یان گەڵای سەوزەكان لەكاتی خواردنی ژەمەكاندا.

5- خەیار و بیبەری شیرین
دەكرێت هێلكە لەگەڵ بژاردەی دیكەی زۆر باشدا بخورێت وەك خەیار و بیبەری شیرین، كە دەبنە پاڵپشت بۆ دەستەبەركردنی ئاستی وزەی سەقامگیر بە درێژایی رۆژەكە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودەكانی ڕۆنی ماسی

lana

کاریگەرییەکانی سرکەی سێو لەسەر تەندروستی

lana

کاریگەرییەکانی خواردنی پەتاتە لەسەر نەخۆشیی دڵ

lana