مۆز:
بەهۆی هەبونی پۆتاسیوم و جۆرێکی ڕیشاڵ کە دەتوێنەوە و یارمەتی هەرس دەدەن. بەتایبەتیش بۆ ئەوانە باشترە کە لەگەڵ غازاتەکە قەبزیشیان هەیە.
زەنجەفیل:
زۆربەی لێکۆڵینەوەکان پشتگیری ئەوە دەکەن کە زەنجەبیل یەکێکە لە باشترین و بەسودترین چارەسەرەکان هەم کاریگەری لەسەر دڵ تێکەڵهاتن وە هەم کاریگەری لەسەر کەم کردنەوەی ئازاری سک هەیە و زۆربەی نیشانەکانی قۆڵۆنیش کەم دەکاتەوە.
سپیناخ:
سەرچاوەی دەوڵەمەند بە ماگنیسیۆم کە لە زۆربەماندا ڕێژەکەی وەک پێویست نیە. ماگنیسیۆم یارمەتی هەرسکردن دەدا و وادەکات گەردی خواردنەکان زیاتر و زیاتر بەش بکرێن بۆ بەشی وردتر تاوەکو جەستەمان ئاسانتر بەکاریبێنێ.
نەعنا:
دژی گرژبونی ڕیخۆڵەکانە بە گشتی بەو هۆیەوە یارمەتی دەرچونی غازات دەدات و ئازاری سک کەم دەکاتەوە.