zagros news agency

١٠ نیشانەی کەم خوێنی لە منداڵدا

ئەنیمیا “کەم خوێنی” بەو مانایە دێت کە جەستە ناتوانێت بە باشی خرۆکەی سور بەرهەمبهێنێت، بەو جۆرەش خرۆکە سورەکانی خوێن کەمدەبنەوە کە کاریگەریی دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی هیمۆگلۆبینی خوێن، رەنگە نیشانەکانی ئەم گرفتە لە منداڵدا ئاسان نەبێت.

ماڵپەڕی سوپەر مامای بەریتانی لەوبارەیەوە نیشانەکانی کەم خوێنی لە منداڵدا بەمجۆرە روونکردووەتەوە بۆ ئەوەی بە خێرایی دایک و باوک هەستی پێبکەن و چارەسەری بۆ وەرگرن.

یەکەم: کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، ئەگەر ساوا بێت شیر کەم دەخوات.

دووەم: زیادبوونی لێدانەکانی دڵ.

سێیەم: تەنگەنەفەسی یان ناڕێکی لە هەناسەداندا.

چوارەم: دابەزینی کێشی جەستەی.

پێنجەم: دواکەوتنی گەشەی منداڵ.

شەشەم: روخساری شەکەت و ماندوو دەردەکەوێت.

حەوتەم: لاوازبوونی سیستمی بەرگریی جەستەی و زوو توشبوون بە پەتا وەرزییەکان.

هەشتەم: ژانەسەر و گریانی بەردەوام.

نۆیەم: بەردەوام هەست بە سەرما دەکات.

دەیەم: توانای تەرکیزی کەمە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سود و گرنگی بادام بۆ تەندروستی مرۆڤ

lana

چوار جێگرەوەی تەندروست بۆ چا

lana

مەترسییەکانی ڤایرۆسی هانتا؛ لیژنەی زانستیی ڤێتێرنەری کۆدەبێتەوە و چەند بڕیارێکی بەپەلە دەردەکات

دڵشاد