zagros news agency

باشترین جۆرەکانی ماسی بۆ سووتانی چەوری جەستە

بەشێوەیەکی گشتی خواردنی ماسییەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە، یارمەتی تەندروستی چاو و دابەزینی کێش دەدەن، مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و زەهایمەر کەمدەکەنەوە بۆیە پێویستە لە سیستمی خۆراکیدا هەبن.

بەپێی ماڵپەڕی”estthis”، ئەم سێ جۆرە ماسییە باشترینن بۆ سووتانی چەوری جەستە:

-سەلەمون
سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتین و ئۆمێگا3یە و چەوری زیانبەخشی تێدانییە، وزەیەکی زۆر بەجەستە دەبەخشێت و پارێزگاری لە تەندروستی دڵ، سی و مێشک دەکات، بەرگری جەستە بەهێزدەکات و ڕۆڵێکی گرنگی بۆ دابەزاندنی کێش هەیە.

-تونە
دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا3، ڤیتامین و کانزا سەرەکییەکان کە جەستە پێویستی پێیانە، یارمەتی دابەزینی کێش و سووتانی چەوری جەستە دەدات.

-سەردین
دەوڵەمەندە بە ئاسن، ڤیتامین دی و ئۆمێگا3 یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە دەدات و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ و ئێسکەکان هەیە، ئەم جۆرە کالۆری کەمە و ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتینەکانی تێدایە هەستی تێربوون زیاددەکات یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

چوار خواردنی ڕووەکی ڕێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکەن

lana

بەرزبوونەوەی بەرچاوی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا

سەڵاح

زۆرخواردنی گۆشتی سوور هۆکاری سەرەکییە بۆ تووشبوون بە شەکرە

lana