zagros news agency

سەرچاوە سەرەکیەکانی کانزای فۆسفۆڕ

فۆسفۆڕ بەیەکێک لە کانزا گرنگەکان بۆ جەستە دادەنرێت و پێویستە بەڕێژەی گونجاو لەجەستەدا هەبێت، چونکە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.

کانزای فۆسفۆڕ گرنگییەکەی زۆری بۆ تەندروستی ئێسک و ددانەکان هەیە یارمەتی بەهێزبوونیان دەدات، سەرچاوە سەرەکیەکانی فۆسفۆڕیش بریتین لە بەرهەمە شیرەمەنیەکان، ماسی، شۆفان، گۆشتی سوور و برنجی قاوەیی.

لەگەڵ ئەوەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و گرنگە، بەڵام نابێت زیادەڕەوی تێدابکرێت چونکە کێشەی تەندروستی لێدەکەوێتەوە وەک سکچوون و ئازاری گەدە، هەروەها زیادبوونی ڕێژەکەی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی کالیسیۆم لەجەستەدا و بەوشێوەیە ئێسکەکان زیاتر ڕووبەڕووی شکان دەبنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

شووتی یان کاڵەک، کامیان بۆ شەکری خوێن باشترن

lana

چی روودەدات ئەگەر بۆ ماوەیەک واز لە کافاین بهێنیت؟

lana

سێ خواردن ڕێگری لە بەرزبونەوەی پەستانی خوێن دەکەن

lana