zagros news agency

زیانەکانی زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی ئاوی گوێزی هیندی

ئاو گوێزی هیندی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر زیادەڕەوی لە خواردنەوەیدا بکرێت زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.

ئاوی گوێزی هیندی سروشتی ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێتەوە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی ئێسک، ددان و پێست دەبێت، یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن و کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی شەکر دەدات.

زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی ئاوی گوێزی هیند لەوانەیە ببێتە هۆی ئاوسانی سک و کێشەی گەدە کە زۆر بە دەگمەن ڕوودەدات، خواردنەوەی بەڕێژەیەکی زۆر لەوانەیە ببێتە هۆی کێشەکانی گورچیلە و ناڕێکی لێدانی دڵ بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی پۆتاسیۆم لەخوێندا، هەروەها هۆکارێکە بۆ دابەزینی پەستانی خوێن و توشبوون بە سکچوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودکانی زەیتی گەرچەک بۆ قژ

lana

ڤیتامین D مەترسی توشبون بە نەخۆشی شەكرە كەم دەكاتەوە

lana

چوار خواردن هۆکارن بۆ کۆبوونەوەی چەوری لە ناوچەی سکدا

lana