zagros news agency

بە گوژمەی 224 ملیۆن دینار دەست بە دانانى سیستەمى فێنککەرەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنى ڕۆژئاوا كرا

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3ی 6ی 2024، ڕاگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لە درێژەی هەوڵەکانى حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بواری پەرەپێدان بە كەرتی تەندروستیی گشتی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە هاووڵاتییان، لەسەر فەرمانی پارێزگاری هەولێر و دوای ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران، بە گوژمەی (224 ملیۆن دینار) لەسەر بوجەی پارێزگای هەولێر، دەستکرا بە پڕۆژەى دانانى سیتەمى فێنککەرەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنى ڕۆژئاواى هەولێر، پڕۆژەکە لە کاتێکدایە کە پێشتر نەخۆشخانەكه‌ لەوبارەیەوە کێشەی هەبوو.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای ھەولێر، نەخۆشخانەیەکی حکوومییە و یەکێکە لەو نەخۆشخانەى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر خزمەتگوزاریی زۆری پزیشکی پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکات و رۆژانەش ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیندراوی کۆبونەوەی ئاشتی و هاوکاری لە نێوان شارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە ئەستەنبۆڵ ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

دڵشاد

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە دەکات

سەڵاح

پاکستان لە سنووری ئەفغانستان دەستی بەسەر ٢١ هەزار گولـلەدا گرت

یاسین