zagros news agency

ڕووسیا چارەسەرێکی نوێ بۆ نەزۆکیی پیاوان تاقیدەکاتەوە

 

ڕووسیا لەم دواییانەدا دەستی کردووە بە تاقیکردنەوەی چارەسەرێکی نوێ بۆ نەزۆکیی پیاوان کە لە پەیمانگای توێژینەوە پزیشکییەکان پەرەی پێدراوە و ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەرمانەکە ئەنجامی دڵخۆشکەری هەیە.

دکتۆر ماریا ڤۆرۆنتسۆڤا، بەڕێوەبەری پەیمانگای توێژینەوە پزیشکییەکان ڕایگەیاند، ئەو دەرمانەی زانایانی پەیمانگاکە پەرەیان پێداوە ئێستا لە قۆناغی دووەمی تاقیکردنەوە کلینیکییەکاندایە. ناوبراو هیوای خواست کە بەمزووانە بچنە قۆناغی سێیەمەوە و ئاماژەی بەوەش کرد کە پەرەپێدانی دەرمانە بایۆلۆجی و خانەییەکان ئەرکێکی زۆر سەختە و بوارێکی تاڕادەیەک نوێیە، بۆیە بە هاوکاری توێژەران و لایەنە فەرمییەکان بۆ یەکەمجار ئەم ئەزموونە تاقیدەکەنەوە.

پێشتریش زانایانی “سەنتەری پزیشکی نوێبوونەوە” لە پەیمانگای زانستی مۆسکۆی سەر بە زانکۆی حکومی مۆسکۆ، پەرەپێدانی دەرمانێکی بایۆلۆجییان بە ناوی “مێدیرێگ” (MediReg) ڕاگەیاندبوو، کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی تێکچوونە توندەکانی دروستبوونی تۆو کە دەبنە هۆی نەزۆکی لە پیاواندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری تەندروستی: دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆمارکراوە

lana

چی بەسەر جەستەتدا دێت کاتێک ڕۆژانە شوکولاتەی تۆخ دەخۆیت

lana

کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەسەر تەندروستی جەستە

lana