zagros news agency

سود و گرنگی بادام بۆ تەندروستی مرۆڤ

1. كەمكردنەوەی‌ مەترسی‌ سەكتەی دڵ.

3. نزمكردنەوەی‌ كولیستروڵی‌ خراپ لە خوێندا.

3. دیواری‌ خوێن بەرەكان دەپاریزێت لە خراپ بون: لەتوێكلی بادام ماددەی‌ Flavonoids لەگەG فیتامین E هەیە كە هەردوكیان رێگری دەکەن لەتوشبون بە نەخوشیەكانی‌ دڵ.

4. بادام یارمەتی‌ بە هێز بونی‌ ئیسك و ددان دەدات.

5. بادام چەوری‌ لەش رێك دەخات و یارمەتی‌ دابەزینی كێشی‌ لەش دەدات.

6. بادام رێژەی‌ شەكر لە خوێندا و ئەنسۆلین دادەبەزینێت، ئەگەر لە پاش ژەمەكان بخورێت، واتا لە مەترسی توشبون بە نەخۆشی شەكرە دەتپارێزێت.

7. بادام كاری‌ مێشك باشتر دەكات و خانەکانی مێشک چالاک دەکاتەوە.

8. بادام ماددەی‌ خۆراكی‌ باشی تیایە وزە دەبەخشێت بەجەستە.

9. زەیتی بادام بەسودە بۆ سوتانەوەی پێستی دەم و چاو و ناو ڕان و شوێنی هەستیار.

10. زەیتی بادام بۆ جوانکاری پێست سودی لێوەردەگیرێت و بۆ هەوکردنی گوێیەکان بەسودە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئایا خواردنی برۆکلی بۆ منداڵان تەندروستە

lana

هەڵووژەی سوور ئەگەری تووشبوون بە نه‌خۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە

lana

کۆی گیرۆدەبووانی نەخۆشیی سیل لە عێراق لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە پلەی یەکەم دایە

یاسین