ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەو خۆراکانەی بەرگری جەستە بەهێز دەکەن و لە نەخۆشییەکان دوورتدەخەنەوە

سیستەمی بەرگری جەستە بەرەنگاری بەکتریا و ڤایرۆس و هۆکارەکانی تر دەبێتەوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی نەخۆشی، بۆیە لاوازی بەرگری جەستە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی زیاد دەکات.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی ” jamalouki ” دا ئاماژە بە لیستی ئەو خۆراکانە کراوە کە یارمەتیدەرن لە بەهێزکردنی بەرگری جەستە، ئەوانیش بریتین لە :

١. لیمۆ، ترێ، پرتەقاڵ، ڕێژەیەکی بەرزی ڤیتامین سییان تێدایە کە یارمەتیدەرە لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی خڕۆکە سپییەکانی خوێن، ئەمەش توانای بەرگری جەستە بۆ هێرشکردنە سەر میکرۆبی جۆراوجۆر زیاد دەکات.

٢. قارچک یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە دەدات چونکە کانزا گرنگەکانی تێدایە وەکو سیلینیۆم و ڤیتامین بی.

٣. بیبەری سوور، ڕێژەیەکی بەرزی ڤیتامین سی تێدایە کە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە، جگە لەوەش بیبەری سوور دەوڵەمەندە بە ماددەی بێتا کارۆتین کە تەندروستی پێست و چاو باشتر دەکات.

٤. سەوزە یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە، دیارترینیان بریتین لە ( برۆکلی، سپێناخ ، پەتاتەی شیرین، کەرەوز) کە هەموو ئەمانە کۆمەڵێک مادەی خۆراکییان تێدایە وەک دژە ئۆکسێنەر، ڕیشاڵ، و ڤیتامینەکان کە بەشدارن لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە.

٥. سیر ئاوێتەیەکی گۆگردی تێدایە، کە سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات.

٦. زەردەچەوە چەندین سوودی تەندروستی هەیە و بەشدارە لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری.

٧. ماست بەکتریا چالاک و زیندووەکانی تێدایە، ئەمەش وای لێدەکات ببێتە خۆراکێک کە سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات و یارمەتی جەستە دەدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان.

٨. بادەم ڤیتامین E و چەوری تەندروست لەخۆدەگرێت کە هەڵمژینی ڤیتامینەکان زیاتر دەکات و بەم شێوەیەش سیستمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات.

٩. چا (سەوز، رەش) دژە ئۆکسێنەری تێدایە، کە بەشدارە لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو خۆراکانەی پێویستە لێیان دوور بکەوێتەوە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە

lana

چی بەسەر جەستەتدا دێت ئەگەر رۆژانە فستق بخۆیت؟

lana

سوودەکانی تۆوی چیا

lana