ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئایا خواردنەوەی شیر یارمەتی دابەزینی کێش دەدات؟

شیر یەکێکە لەو خواردنەوانەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە یەکێک لەوانە دابەزاندنی کێشە، چونکە هەستی تێربوون زیاددەکات.

بەپێی ماڵپەڕی”Health”، بەشێکی زۆر لە خەڵک وابیردەکەنەوە شیر یارمەتی دابەزینی کێش نادات، چونکە ڕێژەیەکی زۆر کالۆری و چەوری تێدایە، بەڵام بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لەیەکێک لە ڕۆژنامەکانی ئەمریکدا بڵاوکراتەوە یارمەتی دابەزینی کێش دەدات، چونکە سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینە ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێتەوە یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.

شیر هۆرمۆنی پێپتید وای وای تێدایە هەستی تێربوون بۆماوەیەکی درێژ زیاددەکات ئەوەش ڕۆڵێکی زۆری لە دابەزاندنی کێشدا هەیە، ڕێژەیەکی زۆر کالیسیۆم و ڕیشاڵەکانی تێدایە بەهەمان شێوە ڕۆڵیان لە کەمکردنەوەی کێشدا هەیە، بەڵام پێویستە ئەو جۆرانە بخورێتەوە کە چەوریان تێدانییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند رێگایەكی سروشتی بۆ كەمكردنەوەی شەكری خوێن

lana

تێکەڵەیەک بۆ ڕێگری کردن لە هەڵوەرینی قژ لە هاویندا

lana

هۆكار و خۆپاراستن لە سستی گورچیلەكان

lana