zagros news agency

هۆکارەکانی گێژبوون

بەشێوەیەکی گشتی ڕۆژانە بەشێکی زۆری خەڵک هەست بە گێژبوونی کتوپڕ دەکەن، بەڵام هۆکارەکەی نازانن، گێژبوون چەندین هۆکاری جیاوازی هەیە بۆیە پێویستە هۆکارەکەی دیاریبکرێت بۆ چارەسەرکردنی.

هۆکارەکانی گێژبوون:

-وشکبونەوەی جەستە
نەبوونی ئەو ڕێژە شلەمەنیەی جەستە ڕۆژانە پێویستی پێیەتی دەبێتە هۆی وشکبونەوەی جەستە، ئەمەش هۆکارێکی گێژبوونە بۆ چارەسەرکردنی پێویستە ڕێژەیەکی زیاتر شلەمەنیەکان بخورێتەوە بۆئەوەی سوڕی خوێن چالاک بێت.

-بیرکردنەوەی زۆر
ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی زۆر بیر لە شتەکانی دەوروبەریان دەکەنەوە توشی کەمخەوی دەبن و خواستی خواردنیان کەم دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ماندویی و گێژبوون.

-دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن
هەندێکجار گێژبوون بەهۆی دابەزینی ڕێژەی شەکرە لەخوێندا، لەوکاتەدا پێویستە ڕێژەی شەکری خوێنت بگریت و ئاگاداربیت.

-دابەزینی پەستانی خوێن
یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی گێژبوون دابەزینی پەستانی خوێنە، چونکە دابەزینی پەستانی خوێن دەبێتە هۆی گێژبوون و لەدەستدانی توانا بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکانی ڕۆژانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر لە 6 هەزار تووشبووی شێرپەنجە لە ساڵی 2025دا له رومادی تۆمارکراون

سەڵاح

ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک کەم بکەرەوە

lana

کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لەسەر تەندروستی جەستە

lana