ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

 لە ساڵی ڕابردوو لە هەر خولەکێکدا کەسێک بە نەخۆشی ئایدز گیانی لەدەستداوە

 

ئەم وێنەیەی مایکرۆسکۆپی ئەلکترۆنی کە لەلایەن دامەزراوەی نیشتمانی تەندروستی ئەمریکاوە بڵاو کراوەتەوە، خانەیەکی T مرۆڤ بە ڕەنگی شین نیشان دەدات کە ڤارۆسی ئەیچ ئای ڤی بە ڕەنگی زەرد هێرشی کردووەتە سەر. ئەیچ ئای ڤی ئەو ڤایرۆسەیە کە دەبێتە هۆی ئایدز.

ئەم وێنەیەی مایکرۆسکۆپی ئەلکترۆنی کە لەلایەن دامەزراوەی نیشتمانی تەندروستی ئەمریکاوە بڵاو کراوەتەوە، خانەیەکی T مرۆڤ بە ڕەنگی شین نیشان دەدات کە ڤارۆسی ئەیچ ئای ڤی بە ڕەنگی زەرد هێرشی کردووەتە سەر. ئەیچ ئای ڤی ئەو ڤایرۆسەیە کە دەبێتە هۆی ئایدز.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی نوێدا رایگەیاندووە نزیکەی 40 ملیۆن کەس لە ساڵی ڕابردوودا هەڵگری ڤایرۆسی ئەیچ ئای ڤی(HIV) بوون کە هۆکاری تووشبون بە نەخۆشی ئایدزە و زیاتر لە 9 ملیۆن کەسیش بێبەشبوون لە وەرگرتنی چارەسەری و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی لە ماوەی ساڵی 2023دا لە هەر خولەکێکدا کەسێک بەهۆی هۆکارەکانی پەیوەست بە ئایدزەوە گیانی لەدەستبدات.

لە کاتێکدا پێشکەوتنەکان بەدی دەکرێن بۆ کۆتاییهێنان بە پەتای جیهانی ئایدز، بەڵام لە ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە رۆژی دووشەممە 22ی مانگی حەوت بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە پێشکەوتنەکان بۆ کۆتایهێنان بە تووشبوون بە ئایدز خاوبوونەتەوە و بودجەکەی کەمبووەتەوە و هەروەها تووشبوونی نوێ لە سێ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، ئەوروپای ڕۆژهەڵات و ئاسیای ناوەڕاست و ئەمریکای لاتین بەرزبووەتەوە.

لە ساڵی 2023دا نزیکەی 630 هەزار کەس بەهۆی نەخۆشییە پەیوەندیدارەکانی ئایدزەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش دابەزینێکی بەرچاوە بە بەراورد بە 2.1 ملیۆن کەس کە لە ساڵی 2004دا گیانیان لەدەستداوە. بەڵام بەپێی ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، دوایین ئامارەکان زیاتر لە دوو هێندە زیاترە لەو ئامانجەی کە بۆ ساڵی 2025 دانرابوو کە ئەوەش کەمترە لە 250 هەزار کەس.

ئاژانسی ئایدز لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەرنجدان بە ڕێژەیەکی نائاسایی تووشبوون بە ئەیچ ئای ڤی لەنێو نەوجەوانان و ژنانی گەنجدا لە بەشێک لە ئەفریقا، لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاندووە نایەکسانی جێندەری مەترسییەکان سەر کچان و ژنانی زیاتر کردووە.

هەروەها تووشبوونی نوێ لە نێوان کۆمەڵگە پەراوێزخراوەکاندا، لەوانەش کرێکارانی سێکس، ئەو پیاوانەی سێکس لەگەڵ پیاوان دەکەن و ئەو کەسانەی کە دەرزی ماددە هۆشبەرەکان بەکار دەهێنن، لە %45 لە ساڵی 2010 بۆ %55 لە ساڵی 2023 زیادی کردووە.

سەرکردەکانی جیهان بەڵێنیان دابوو تا ساڵی 2025 حاڵەتە نوێکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئەیچ ئای ڤی کەم بکەنەوە بۆ کەمتر لە 370 هەزار کەس، بەڵام لە ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە ژمارەی تووشبووانی نوێ لە ساڵی 2023دا زیادی کردووە و گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 300 هەزار کەس.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆی 39.9 ملیۆن کەس کە لە جیهاندا تووشی ڤایرۆسی ئەیچ ئای ڤی، 86%یان زانیویانە تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 77%یان دەستیان بە چارەسەر گەیشتوە و 72%یشیان زاڵبوون بەسەر ڤایرۆسەکەدا.

سیزار نونێز، بەڕێوەبەری نووسینگەی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئایدز لە نیویۆرک، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند و گوتی هەندێ پێشکەوتن بۆ چارەسەرکردنی ڤایرۆسی ئەیچ ئای ڤی هاتووەتە ئاراوە. بۆ نموونە ئەو دەرزیانە کە دەتوانن بۆ ماوەی شەش مانگ لە جەستەدا بمێننەوە، بەڵام نرخی دوو ژەمی دەرزییەکە ساڵانە 40 هەزار دۆلارە کە ئەمەش جگە لە دەوڵەمەندەکان بۆ هەمووان ناڕەخسێت.

ئاماژەی بەوەشکرد کە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە بەرهەمهێنەری ئەو دەرمانە کردووە بە تێچووی کەمترە بیخاتە بەردەستی وڵاتانی کەم دەرامەت و مامناوەند.

نونێز گوتیشی لە ئێستادا تێچووی چارەسەری ڕۆژانە بە حەب نزیکەی 75 دۆلارە بۆ هەر کەسێک لە ساڵێکدا و ئەمەش ڕێگە بە زۆرێک لە وڵاتان دەدات کە کەسانی زیاتری تووشبوو بە ئەیچ ئای ڤی دەرمان بکات.

بە وتەی ئەو بەرپرسە دەزگای ئایدزی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی بۆ پەرەپێدانی ڤاکسینێک بۆ خۆپاراستن لە ئایدز.

ئەم وێنەیەی مایکرۆسکۆپی ئەلکترۆنی کە لەلایەن دامەزراوەی نیشتمانی تەندروستی ئەمریکاوە بڵاو کراوەتەوە، خانەیەکی T مرۆڤ بە ڕەنگی شین نیشان دەدات کە ڤارۆسی ئەیچ ئای ڤی بە ڕەنگی زەرد هێرشی کردووەتە سەر. ئەیچ ئای ڤی ئەو ڤایرۆسەیە کە دەبێتە هۆی ئایدز.

هەواڵی پەیوەندیدار

چۆن خۆت لە ئاوەڵەی مەیموون دەپارێزی

یاسین

چەند هەنگاوێك بە مەبەستی چارەسەركردنی دواكەوتنی قسەكردن لە منداڵ

lana

ئەو خواردنەوانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین کەی

lana