zagros news agency

پێنج خواردنی ڕووەکی بۆ پاککردنەوەی جگەر

ڕۆژانە جگەر بەشێوەیەکی زۆر باش لەپێناوی تەندروستی کەسەکان کاردەکات، پارێزگاریکردن لە تەندروستی و زیادکردنی ئەو خواردنانەی یارمەتی پاککردنەوەی دەدەن بۆ سیستمی خۆراکی زۆر گرنگە.

پێنچ خواردنی ڕووەکی بە هاوڕێی جگەر ناسروان و یارمەتی پاکبوونەوەی لە ژەهرەکان دەدەن بەپێی ماڵپەڕی”onegreenplanet ” ئەوانیش:

-چەوەندەر
سوودێکی زۆری بۆ تەواوی تەندروستی هەیە، دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان، ڕیشاڵ و ترشی فۆلیک یارمەتی جگەر دەدات لە ژەهرەکان ڕزگاریبێت.

-برۆکلی
ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسان، کلۆرۆفیل، ڕیشاڵ و ڤیتامینەکانی تێدایە یارمەتی دەردانی ئەو ئەنزیمانە دەدات کە جگەر لە ژەهرەکان پاکدەکاتەوە، بەتایبەتی ڤیتامین ئی کە دەتوێتەوە و یەکێکە لە دژەئۆکسانە بەهێزەکان بەتایبەتی بۆ جگەر.

-پەتاتە
پەتاتەی شیرین دەوڵەمەندە بە بێتاکارۆتینەکان، دژەهەوکردنی سروشتین و لەجەستەدا دەگۆڕێن بۆ ڤیتامین ئەی سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە بەتایبەتی تەندروستی جگەر.

-لیمۆ
ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسان و ڤیتامین سی تێدایە یارمەتی جگەر دەدات ئەو ئەنزیمانە دەربدات کە وزەیەکی زۆر بەجەستە دەبەخشن و یارمەتی هەرس دەدەن، هەروەها یارمەتی ڕزگاربوون لە ژەهرەکان دەدات.

-نیسک
دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان و سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینی ڕووەکیە، یەکێکە لەباشترین جۆرەکانی پاقلەمەنی کە هەرسکردنی ئاسانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیانەکانی زیادەڕەویکردن لە خواردنی مانگۆدا

lana

زەردەچەوە توانای چارەسەرکردنی 10 جۆر نەخۆشیی هەیە

lana

حاڵه‌تێكی دیكه‌ی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆمارکرا

یاسین