zagros news agency

گرینگی لیمۆ بەسرە بۆ جەستەی مرۆڤ

لیمۆی رەش یاخود لیمۆی وشککراوی پێی دەوترێت، لە کۆنەوە لە شوێنە جۆراوجۆرەکاندا بەکارهاتووە، تا سەردەمی ئێستاشمان، چارەسەرێکی باشە بۆهەوکردنی کۆڵۆن.

ماڵپەڕی “WebTeb” ئاماژەی بە چەند سوودێکی گرنگی لیمۆ بەسڕە کردووە، بریتین لە:

١.کەمکردنەوەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، چەندین مادەی خۆراکی گرنگ بۆ تەندروستی دڵ لەخۆدەگرێت، گرنگترینیان پۆتاسیۆمە، زۆر پێویستە بۆ کارکردنی ماسولکەکانی دڵ، بەهێزکردن و رێکخستنی سوڕی خوێن لە جەستەدا.

٢.ئازار شکێنێکی باشە، ئازاری پێچی سک، سوڕی مانگانەی ئافرەت، ئازاری جومگەکان و ماسولکەکانی جەستە کەم دەکاتەوە.

٣.یارمەتی دابەزاندنی بەرزی پەستانی خوێن دەکات.

٤.پاکەرەوەیەکی باشە، جەستە لە ژەهرەکان پاک دەکاتەوە.

٥.بەرگری جەستە زیاد دەکات و چارەسەرێکی باشە بۆ پەتای وەرزی.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەخۆشیی چەوریی جگەر چۆن کاریگەریی لەسەر تەندروستیی دەروونی هەیە؟

lana

ڕۆژانە خواردنی سێوێک چی بەسەر جەستەت دەهێنێت

lana

کۆنفڕانسی زانستی پزیشکی ددان لەهەولێر بەڕێوەچوو

یاسین