ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چوار جێگرەوەی تەندروست بۆ چا

زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی کافایین لەوانەیە زیان بە تەندروستی دڵ، پەستانی خوێن و وشکبوونەوەی جەستە بگەیەنێت، هەندێکیش تووشی دڵتێکەڵهاتن و گێژبوون دەبن، بۆیە ئەگەر یەکێکی لە ئالودەبووانی چا بۆ زیادەڕەوینەکردن تێیدا دەتوانیت سوود لەم جێگرەوە تەندروستانەی ببینیت.

بەپێی ماڵپەڕی”timesofindia”، ئەم چوار خواردنەوەیە بە باشترین جێگرەوەی تەندروست بۆ چا دادەنرێن:

-چای لیمۆ
لەڕێگەی گژوگیای لیمۆ کە دەتوانرێت لەماڵەوە بچێنرێت ئامادەدەکرێت، سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە و وەک هێورکەرەوەیەک کاردەکات.

-چای زەنجەبیل
سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی و بەهێزبوونی بەرگری هەیە، یارمەتی ڕێکخستنی ڕێژەی شەکری خوێن و چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆئەندامی هەناسە دەدات.

-چای نەعنا
تایبەتمەندی دژەڤایرۆس و میکرۆبی هەیە، جەستە لە هەوکردنەکان دەپارێزێت، دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، کالیسیۆم و ترشی فۆلیک بۆ گەدە بەسوودە.

-چای میوە
بەشێوەیەکی گشتی چای میوە لە میوەکانی توو، شاتوو، شلیک، قۆخ، بلوبێری، پڕتەقاڵ و ئەوانی لەو جۆرەن دروستدەکرێت، ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسان و ڤیتامینەکانی تێدایە جەستە لە ژەهرەکان ڕزگاردەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆژانە پێویستە چەند سێو بخورێت؟

lana

لە هەولێر .. دووه‌مین كۆنفرانسی زانستی پسپۆڕی پزیشكانی منداڵان به‌رێوه‌چوو

دڵشاد

ئەو خۆراکانەی ئاستی خوێن بەرز دەکەنەوە

lana