ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هۆکار و چارەسەرەکانی فشەڵبوونی ئێسکەکان

-زیادبوونی تەمەن بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکان دادەنرێت.
-سیستمی خۆراکی ناتەندروست و توشبوون بە نەخۆشیە درێژخایەنەکان وەک هەوکردنی ڕیخۆڵەکان.
-کاتێک کرداری هەرس ناتوانێت بەشێوەیەکی تەندروست ماددە سوودبەخشەکان بۆ جەستە وەربگرێت.
-کەمبوونەوەی ڕێژەی هۆرمۆنی ئیسترۆجین.
-بەکارهێنانی چارەسەری کیمیایی.
-هەوکردنی درێژخایەنی جومگەکان وەک هەوکردنی ڕۆماتیزمە و جگەر.
-کەمبوونەوەی جوڵە بەتایبەتی ئەو کەسانەی تووشی جەڵتە بوون و لەسەرجێن.
-بەکارهێنانی هەندێک لە دەرمانەکان بۆماوەیەکی درێژ هۆکارن بۆ فشەڵبوونی ئێسکەکان.
-کەمی ڤیتامین دی لە جەستەدا.
-زیادەڕەویکردن لە خواردنەوە کهولیەکان و جگەرەکێشاندا بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی فشەڵبوونی ئێسکەکان دادەنرێت.

دەتوانرێت بەم ڕێگایانە چارەسەری فشەڵبوونی ئێسکەکان بکرێت:

-هەڵبژاردنی سیستمی خۆراکی تەندروست کە دەوڵەمەندبێت بە کالیسیۆم، پڕۆتین و ڤیتامین دی.
-ڕۆژانە پێویستە ئەگەر ماوەیەکی کەمیش بێت وەرزش بکرێت.
-خواردنی سەوزەواتەکان وەک جەرجیر و مەعدەنوس کە ڕۆڵێکی گرنگیان لە ڕێگریکردنی فشەڵبوونی ئێسکەکاندا هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئایا دەزانیت چەند جۆر جومگەت هەیە؟

lana

چەند زانیارییەك لەبارەی برینی گەدە

lana

زیانەکانی زیادەڕەویکردن لە خواردنی مانگۆدا

lana