ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

وەزارەتی تەندروستی سێ مەرج بۆ ئەو پزیشکانە دادەنێت کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەرکارەکانیان

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق سێ مەرجی بۆ پزیشکە دەستلەکارکێشاوەکان دانا، ئەوانەی وازیان لە خزمەتکردن هێناوە، بەلام ئارەزووی دووبارە دامەزرانەوەیان هەیە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، بە پزیشکە دەستلەکارکێشاوەکان ڕادەگەیەنێت، کە ئارەزووی گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانیان هەیە لەناو ستافی وەزارەت، دامەزراندنەکە بەپێی ئەو پۆستە بەتاڵانە دەبێت کە وەزارەت ڕایدەگەیەنێت، ئاماژە بەوە دەکات، ئەوکەسە لە شوێنی کارەکەی پێشوویدا دانانرێتەوە”.
ئەو دووپاتی کردەوە کە ئەوە مەرجێکە کە “نابێت پزیشک مۆڵەتی بێ مووچە یان مۆڵەت بۆ ماوەی 5 ساڵ دوای دەستپێکردنی کارەکەی دابین نەکات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “پێویستە داواکارییەکە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بە شێوەیەکی کەسی پێشکەش بە بەشی کاروباری هاووڵاتیان بکرێت، ئەو داواکاریانەی لە ڕێگەی کەسانی دیکەوە پێشکەش دەکرێن وەرناگیرێن”، دەشڵێت: داواکارییەکان لە ڕۆژی 8ـی ئابی 2024ەوە کۆتایی دێت و وەرناگیرێت”.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی قاوە ئەم شەش زیانە تەندروستیەی دەبێت

lana

سوودەکانی خواردنی مۆز لە بەیانیاندا

lana

بەرێ بنیاتی بو ئاڤاکرنا سەنتەرێ شویشتنا گۆلچیسکا ‌ 60 تەختی ل دهۆکێ هاتە دانان

یاسین