zagros news agency

چوار كارمەندی كۆمپانیایەك لە هەولێر دەستگیركران

 

پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیركردنی چوار كارمەندی كۆمپانیایەكی ئینتەرنێتی راگەیاند كە هەڵسابوون بە دزیكردن لە كۆمپانیاكەیان.

پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردەوە: لەلایەن کۆمپانیایەکی پەیوەندی و ئینتەرنێتەوە ئاگادار کراینەوە بە هەبوونی حاڵەتێکی دزیکردن.

هەروەها بڵاوی كردەوە: دوای تۆمارکردنی سکاڵا، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و کۆکردنەوەی زانیاری، توانیمان بە زووترین کات شوێنی تۆمەتباران دەستنیشان بکەین.

بڵاویشی كردەوە: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، چوار تۆمەتبار بە ناوەکانی (ن. ص. ر) و (ر. ص. ر) و (م. ر. ف) و (م. ٲ. م) دەستگیر کران، کە هەرچوار تۆمەتبارەكە کارمەندی هەمان کۆمپانیا بوون.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکانیان داناوە و ئێستا بەپێ ماددەی (443) لە یاسای سزادانی عێراق ڕاگیراون و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگریێتە بەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

نیکۆلاس گالیتزین خۆی بۆ ئالنگارییە جەستەییەکانی “He-Man” ئامادە دەکات

ART

ڕێکخراوی نەتەوە یەک‌گرتووەکان: ٥٠ هەزار کەس لە سووریا ئاوار بوون

سەڵاح

وەزارەتی ناوخۆ ڕێکارەکانی ڕێگری و لابردنی زێدەڕۆیی توندتر دەکات

دڵشاد