zagros news agency

سەرچاوە سەرەکیەکانی ڤیتامین سی

ڤیتامین سی بەیەکێک لە گرنگترین ڤیتامینەکان بۆ پارێزگاریکردن لە بەرگری جەستە دادەنرێت، زانایان بەردەوام جەخت دەکەنەوە هەبوونی لە سیستمی خۆراکیدا سوودێکی زۆری لە ڕێگریکردنی نەخۆشیەکاندا هەیە.

سەرچاوە سەرەکیەکانی ڤیتامین سی:

-مزرەمەنیەکان
مزرەمەنیەکانی وەک پڕتەقاڵ، لیمۆ و سندی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و دژەئۆکسانە بەهێزەکان بەرگری جەستە دژی نەخۆشییەکان بەهێزدەکەن.

-پەتاتە
پەتاتە یەکێکە لەو خواردنانەی بەهۆی هەبوونی کانزای پۆتاسیۆم و ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە.

-شلیک
سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین سی و دژەئۆکسانەکانە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات.

-کیوی
کیوییەکی قەبارە ناوەند نیوەی ئەو ڕێژەیە ڤیتامین سی تێدایە کە جەستە ڕۆژانە پێویستی پێیەتی، هەروەها سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە.

-سپێناخ
یەکێکە لە سەوزەواتە زۆر گرنگەکان بۆ تەواوی تەندروستی جەستە، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی کە ڕۆڵی لە بەهێزبوونی بەرگری جەستەدا هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەگەر سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی بزانیت، هەرگیز توێكڵی لیمۆ فڕێ نادەیت

lana

پێنج نیشانە کەمی کانزای زینک لە جەستەدا دەردەخەن

lana

چەند زانیارییەك لەبارەی برینی گەدە

lana