zagros news agency

دوو سەوزەوات چارەسەری ئاوسانی سک دەکەن

ئاوسانی سک زۆرجار بەهۆی کێشەی هۆرمۆنەکانەوە یان کێشەی کرداری هەرسەوە ڕوودەدات، هەندێکجاریش هیچ هۆکارێکی نییە، بۆ ڕزگاربوون لێی پێویستە ڕێژەیەکی زۆر ئاو بخورێتەوە هەروەها سەوزەواتەکان بخورێن چونکە ئاوسانی سک کەمدەکەنەوە.

سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە سەوزەواتەکان سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە و ڕێگری توشبوون بە کۆڵۆن دەکات، دوو جۆر سەوزە ڕۆڵێکی زۆریان لە کەمکردنەوە و چارەسەرکردنی ئاوسانی سکدا هەیە ئەوانیش:

-پەتاتەی شیرین
دەوڵەمەندە بە ئاو، پۆتاسیۆم و ڕیشاڵەکان یارمەتی کرداری هەرس دەدات و جوڵەی ڕیخۆڵەکان ڕێکدەخات.

-ئاڤۆکادۆ
سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینی ڕووەکیە و ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆم، ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵ و چەوریە سوودبەخشەکان تێدایە، یارمەتی کەمکردنەوەی ئاوسانی سک دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ پێشگیریی له‌ نه‌خۆشی دڵ هه‌موو رۆژێک په‌نیر بخۆ

lana

پێنج ئاماژە لە گورچیلەكانەوە، نەخۆشانی شەكرە پێویستە وریای بن

lana

ئەو کەسانەی پەستانی خوێنیان بەرزە با لەم خواردنانە دووربکەونەوە

lana