zagros news agency

نیشانەکانی زیادبوونی کافاین لە جەستەدا چین؟

خواردنەوەی بڕێکی زۆر قاوە بە یەکجار دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کافاین لە جەستەدا، کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی بەجێدەهێڵێت
نیشانەکانی زیادبوونی کافاین لە جەستەدا، لەوانەیە دوای خواردنەوەی چوار کوپ قاوە بە چەند نیشانەیەکی وەک: ئازار لە ناوچەی سنگ، سکچوون، خێرای لێدانی دڵ و گرژبوون و هەستکردن بە ماندوێتی و خەواڵوویی و تەنانەت هەناسە تەنگی دەربکەوێت.
لەم حاڵەتەدا پزیشکان ئامۆژگاری خواردنەوەی ئاوی زۆر و ئەنجامدانی وەرزشی سووک دەکەن ئەگەر باری تەندروستی ڕێگەی پێدا، چونکە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ خێراکردنی میتابۆلیزم و ڕزگاربوون لە کافاینی زیادە، ئەگەر هەستت بە لاوازی و سەرگێژخواردن کرد، پێویستە تەنها پاڵ بکەویت.
هەروەها شارەزایان ئامۆژگاری خواردنی ئەو خۆراکانە دەکەن کە دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم بۆ نموونە مۆز، کە یارمەتی دەردانی کافاین لە لەش دەدات.
پزیشکەکان پشتڕاستی دەکەنەوە، کە خواردنی ژەمی زیادەی کافاین مەترسی لەسەر ئەو کەسانە دروست دەکات، کە تووشی بەرزی پەستانی خوێن، ناڕێکی لێدانی دڵ، کەمخەوی و بەردی گورچیلە دەبن و ئامۆژگارییان دەکەن، کە ڕاوێژ بە پزیشک بکەن سەبارەت بە دیاریکردنی بڕی قاوە کە دەتوانن بیخۆنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

باشترین جۆره‌کانی خۆراكی وه‌رزی هاوین بۆ منداڵان

lana

شەش خواردن یارمەتی گەشەکردنی مێشکی منداڵ دەدەن

lana

توێژینەوەکان سوودێکی نوێی بەڕۆژووبوون ئاشکرا دەکەن

lana