zagros news agency

کۆمەڵێک ڕێنمایی بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی چاو

چاو بەردەوام پێویستی بە ئاگاداربوونە بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی و ڕێگریکردن لە کێشەکانی، بەشێوەیەکی گشتی سیستمی خۆراکی و ڕۆژانە کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر تەندروستی چاوەکان هەیە.

کۆمەڵێک ڕێنمایی بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی چاو:

-خواردنی خۆراکە تەندروستەکان کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین ئەی یەکێکە لە ڕێگا تەندروستەکان وەک گێزەر و پەتاتە یارمەتی بەهێزبوونی بینین دەدەن، هەروەها ئەو خواردنانە ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی، زینک و دژەئۆکسانەکانیان تێدایە وەک سەوزەوات و میوەکان سوودێکی زۆریان هەیە.

-وەرزشکردنی سوودێی زۆری بۆ تەندروستی گشتی و چاوەکان هەیە، چونکە وادەکات خوێنی پڕ ئۆکسجین بەشێوەیەکی باش بۆ ئەندامەکان بچێت و سوڕی خوێن چالاک دەکات.

-بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی چاو پێویستە کاتی سەیرکردنی مۆبایل، لاپتۆپ و تەلەفزیۆن دیاریکراو و کەم بێت، چونکە زۆر سەیرکردنیان مەترسی لاوازبوونی بینین زیاددەکەن.

-پەیوەندیەکی زۆر لەنێوان خەو و بینیندا هەیە، چونکە کەمخەوی دەبێتە هۆی هیلاکبوونی جەستە و لاوازبوونی بینین، بۆیە هەموو کەسێک پێویستە حەوت بۆ هەشت کاتژمێر بخەوێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی زەعفەران

lana

نهێنیی گەشەکردنی شێرپەنجەی خوێن لە منداڵانی تووشبوو بە داون سیندرۆم ئاشکرا بوو

lana

هۆكارەكانی گەڕانەوەی ترشەڵۆكی گەددە

lana