ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەشت سوودی خواردنی مۆز

رەنگە وا بیربکەیتەوە کە خواردنی مۆز تەنها ژەمێکی سووکە، بەڵام لە راستیدا سەرچاوەیەکی خۆراکی بەهێزە و دەکرێت چەندین سوودی بۆ تەندروستیی هەبێت.

پێگەی Money Control هەشت سوودی مۆزی بڵاوکردووەتەوە کە ئەوانیش:

-لەگەڵ ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان و کانزاکان، بەڵام رێژەی کالۆری کەمە و بۆ یەک مۆزی قەبارە مامناوەند تەنها 105 کالۆرییە.

-ئەگەر کەسێک پێویستی بە وزەیەکی زۆر بێت لە کاتێکی کەمدا مۆز باشترین بژاردەیە، چونکە کاربۆهیدراتی تێدایە.

-تەندروستیی ریخۆڵە دەپارێزێت بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان و بۆ تەندروستیی کرداری هەرس پێویستە.

-کاتێک مۆز دەخۆیت رێگری لە زیادەخۆری دەکات بەو هۆیەشەوە کۆنتڕۆڵی کێشی جەستە دەکات.

-دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم هەر بۆیە بۆ تەندروستیی دڵ پێویستە و مەترسی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن کەمدەکاتەوە.

-دۆخی دەروونی باشتردەکات و هەستکردن بە دڵخۆشی و ئارامی زیاتردەکات.

-تەندروستیی رووخسار و پێستی جەستە دەپارێزێت.

-تەندروستیی ئێسک و ماسولکەکان دەپارێزێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆکارەکانی داخورانی ئیسک

lana

زیقار… پێنج كه‌س به‌ تای خوێنبه‌ربوون مردوون و 31 حاڵه‌تی دیكه‌ش تۆمار كراون

سەڵاح

لە هاویندا خواردنەوەی سارد یان گەرم باشترە؟

lana