ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چارەسەری هەوکردنی دەماری دەست بە شێوەیەكی سروشتی

هەوکردنی دەماری دەست، کۆنیشانەی تونێلی مەچەک یان هەوکردنی دەماری دەست؛ بریتییە لە پەستان کەوتنە سەر دەماری ناوەندی (دەماری دەست) لەکاتی تێپەڕینی بە دەستدا، دەماری ناوەندی دەکەوێتە لایەکی مەچەک یان تونێلی دەست، کە دەماری ناوەندی بەرپرسە لە هەستکردن لە پەنجە گەورە و پەنجەی دۆشاومژە و پەنجەی ناوەڕاست و بەشێک لە ئەڵقە پەنجە، هەروەها کۆنترۆڵی ماسولکەکانی پەنجە گەورە دەکات، دەکرێت کۆنیشانەی تونێلی مەچەک ڕوبدات لە مەچەکێک یان هەردو مەچەک.

هۆکارەکانی هەوکردنی دەماری دەست:

هەوکردنی دەماری دەست لە ئەنجامی پەستانی زۆر بۆ سەر دەماری ناوەند یان دەماری دەست دروست دەبێت کە دەبێتە هۆی هەوکردن و ئاوسانی، لە هەندێک لە بڵاوترین هۆکارەکانی هەوکردنی دەماری ئێسک بریتین لە:

1. نەخۆشی شەکرە.

2. کورتهێنانی ڕژێنی سایرۆید.

3. پەنگخواردنەوەی شلەمەنییەکان بەهۆی دوگیانی یان نەمانی.

4. تێکچونی سوڕی مانگانە.

5. بەرزبونەوەی پەستانی خوێن.

6. تێکچونە خۆییە بەرگرییەکان وەکو هەوکردنی جومگەکان.

7. نەخۆشی ڕۆماتیزمە.

8. شکان یان ڕوشان لە مەچەکدا.

9. ماندوبونێکی زۆر بەهۆی کارکردن.

10. خەست بونەوەی خوێن یان بەرکەوتنی بە زەبرێک.

چۆنیەتی چارەسەری هەوکردنی دەماری دەست بەکەڵەشاخ و زالوی پزیشکی:

1. ڕۆژانە بۆ ماوەی 15 خولەک مەساجی هەردو دەستی بۆ بکرێت لەلایەن کەسێکی شارەزا لەبواری مەساج، شێلانی بۆ بکرێت بە زەیتی زەیتون یان زەیتی کونجی.

2. بەر لەئەنجامدانی کەڵەشاخ 10 خولەک شێلانی دەست و پەنجەکانی بۆ بکرێت، ئینجا کەڵەشاخ لە چەند پۆینتێکی تایبەتی بۆ بکرێت، بەنمونە لەبەرە دەستەکانی، ناو لەپی دەستی و لەمەچەکی دەستی سێ مانگ لەسەر یەک.

3. بەکارهێنان و ئەنجامدانی زالوی پزیشکی لەبەرە دەستەکان لە ناو لەپی دەست، لەپەنجەکانی دەست، لەمەچەکی دەست، بەڵام دو هەفتە دوای ئەنجامدانی کەڵەشاخ زالوی پزیشکی بەکاربێنێت، دو مانگ لەسەر یەک.

4. ئەنجامدانی دەرزی ئاژنین دو بۆ سێ جەلسە نێوانی جەلسەکان یەک هەفتە بێ بۆ دەرزی ئاژنین دەتوانی لەگەڵ چارەسەر بە کەڵەشاخ و زالوی پزیشکی دەرزی ئاژنین ئەنجام بدات نێوانی لەگەڵ چارەسەر بە کەڵەشاخ و زالوی پزیشکی پێنج ڕۆژ بێت.

تێبینی: هەر جۆرە چارەسەرێکی باسم کرد، پێویستی بە شارەزایی و لێزانی و زانست و زانیاریی پزیشکییە، بۆیە بەر لەئەنجامدانی هەر جۆرە چارەسەرێکی سروشتی کە ئاماژەم پێکرد، دەبێ لای کەسانی شارەزا و پسپۆڕ بکرێت، ئەگەرنا زیانی دەبێت لەسەر تەندروستی چارەخوازەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەخۆشخانەیەکی 50 قەرەوێڵەیی دروست دەکرێت

یاسین

ئەو هۆكارانەی زەخت بەرز دەكەنەوە

lana

ئەم خواردنانە منداڵ لە توشبوون بە فشەڵبوونی ئێسکەکان دەپارێزن

lana