zagros news agency

خواردنی باینجان چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

باینجان لە هەموو جیهاندا لەلایەن خەڵکەوە خواستێکی زۆری لەسەرە، لە بەشێکی زۆری خواردن و زەڵاتەکاندا بەکاردەهێنرێت و سوودی بۆ تەندروستی زۆرە.

باینجان دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانە بەهێزەکان یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە دەدات، ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە پارێزگاری لە ڕێژەی گلۆکۆزی خوێن و ڕێژەی شەکری خوێن دەکات، هەروەها هەستی تێربوون بۆماوەیەکی زۆر زیاددەکات و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

دەوڵەمەندە بە کانزای مەنگەنیز ڕۆڵێکی زۆری بۆ تەندروستی ئێسکەکان هەیە و یارمەتی بەهێزبوونیان دەدات، ڕێگری لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەکات و مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

باشترین کات بۆ خواردنەوەی قاوە

lana

باشترین خواردنەکان بۆ ڕێگریکردن لە کەمبوونی ڕێژەی ئاسن لەجەستەدا

lana

چوار خواردن هۆکارن بۆ کۆبوونەوەی چەوری لە ناوچەی سکدا

lana