zagros news agency

نیشانەکانی کەمی کالیسیۆم لە جەستەدا

کانزای کالیسیۆم بەیەکێک لە کانزا زۆر گرنگەکان بۆ جەستە دادەنرێت، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە بەتایبەتی بۆ بەهێزبوونی ئێسکەکان و ڕێگریکردن لە کێشەکانی.

کاتێک ئەم کانزایە لە جەستەدا کەمدەبێتەوە زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە و چەند نیشانەیەک دەردەکەون وەک:

-ئازاری زۆری ماسولکەکان
-لاوازبوونی ماسولکە و ئێسکەکان
-سەرئێشە
-خاوبوونەوەی لێدانی دڵ
-بێتاقەتی و بێهێزی
-خەمۆکی
-تووڕەیی زۆر

لەگەڵ دەرکەوتنی ئەو نیشانانەدا پێویستە بەزوترین کات سەردانی پزیشک بکرێت بۆ چارەسەرکردنی، هەروەها پێویستە ئەو خواردنانە بۆ سیستمی خۆراکی زیادبکرێن کە دەوڵەمەندن بە کالیسیۆم.

هەواڵی پەیوەندیدار

رۆژووی پچڕپچڕ چەوریی ورگ کەم دەکاتەوە

lana

هۆكاره‌كانی‌ كزبوونی‌ چاو

lana

سوودەکانی دارچین بۆ جەستە

lana