zagros news agency

سوودە تەندروستیەکانی مەعدەنوس

توێژینەوە پزیشکییەکان دەریانخستووە مەعدەنوس یەکێکە لە بەهێزترین دژەئۆکسانەکان، هەستیاری و هەوکردنەکان، سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە و ڕێگری توشبوون بە وەرەمە شێرپەنجەییەکان دەکات.

توێژینەوەکان ئەوە دەردەخەن مەعدەنوس وەک دەرمانێکی هێورکەرەوەش بەکاردەهێنرێت، ماددەیەکی تێدایە ئازاری ددان و پوک کەم دەکاتەوە و دەم پاک دەکاتەوە، ڕۆڵێکی گرنگی لە بەرهەمهێنانی کۆلاجیندا هەیە کە یارمەتی ڕەونەقدارکردنی پێست و قژ دەدات، مەعدەنوس چەندی لێبخورێت کێشەی نییە، چونکە هیچ چەوری و کۆلیستڕۆڵێکی تێدا نییە.

مەعدەنوس یارمەتی کەم کردنەوەی غازات دەدات و کرداری هەرس باشتر دەکات، کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی ئێسکەکان هەیە و یارمەتی کەم کردنەوەی ڕێژەی چەوری لە خوێندا و پەستانی خوێن دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیانەکانی وشکی چاو

lana

سودە تەندروستییەکانی گوێزی سەوز

lana

چ کاتێک سوود بەخشە بۆ خەوتن

lana