zagros news agency

باشترین پڕۆتینەکان بۆ دابەزاندنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ لەخوێندا

دەستکەوتنی ڕێژەی تەواوی پڕۆتین لە سیستمی خۆراکی ڕۆژانەدا بۆ تەندروستی گشتی زۆر گرنگە، بەڵام ئەو کەسانەی کێشەی بەرزی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خوێنیان هەیە پێویستە ئاگاداری جۆری ئەو پڕۆتینانە بن کە لە سیستمی خۆراکیاندا دەبێت.

بەشێوەیەکی گشتی پڕۆتینە ئاژەڵیەکانی لەناو گۆشتە ئامادەکراوەکان و گۆشتی سووردا هەن دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلسیتڕۆڵ، ئەو کەسانە کێشەی بەرزی کۆلیستڕۆڵیان هەیە پێویستە لەو جۆرانە دووربکەونەوە و پڕۆتینە تەندروستەکان بۆ سیستمی خۆراکیان زیادبکەن ئەوانیش:

-فاسۆلیا
سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینی ڕووەکیە و یارمەتی دابەزاندی رێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدات.

-گوێز
دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و ئۆمێگا3 بەپێی توێژینەوەکان ئەو کەسانەی ڕۆژانە نیو کوپ گوێز دەخۆن ڕێژەی کۆلسیتڕۆڵی خراپیان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

-نیسک
سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینی ڕووەکی، دژەئۆکسان و ڕیشاڵەکانە یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدات

هەواڵی پەیوەندیدار

کاریگەری خواردنەوەی قاوە لەسەر ڕێژەی شەکری خوێن چییە؟

lana

lana

سیستمی خۆراکی تەندروست بۆ توشبووانی چەوری جگەر

lana