zagros news agency

باشترین خواردنەکان بۆ دروستبوونی ئێسک و ماسولکە بەهێزەکان

سیستمی خۆراکی ڕۆڵێکی گرنگی لە دروستبوونی ئێسک و ماسولکە بەهێزەکاندا هەیە، بەتایبەتی ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە کالیسیۆم و ڤیتامین دی بەپێی ماڵپەڕیstylecraze.

باشترین خواردنەکان بۆ دروستبوونی ئێسک و ماسولکە بەهێزەکان:

-ماست
سەرچاوەیەکی سەرەکی کالیسیۆم، پۆتاسیۆ، ڤیتامین دی و ئەی و ترشی فۆلیکە، بەپێی توێژینەوەکان ڕۆژانە خواردنی ماست یارمەتی بەهێزبوونی ئێسک و ماسولکەکان دەدات رێگری لە شکانیان دەکات.

-شیر
سەرچاوەیەکی سەرەکی کالیسیۆم، فۆسفۆڕ، پۆتاسیۆم و ڤیتامینەکان پارێزگاری لە بەهێزی ئێسکەکان دەکات.

-سەوزەواتەکان
سەوزەواتەکانی وەک سپیناخ، کەلەرم، جەرجیر، کاهوو و سڵق دەوڵەمەندن بە کالیسیۆم، دژەئۆکسان و ڤیتامینەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لە بەهێزبوونی ئێسک و ماسولکەکاندا هەیە.

-ماسی
ماسییەکانی وەک سەردین، تونە و سەلەمون بەیەکێک لە باشترین سەرچاوەکانی ڤیتامین سی دادەنرێن سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی ئێسک و ماسولکەکان هەیە.

-کەرەی بادەم
سەرچاوەیەکی باشی پڕۆتین و کالیسیۆمە ئەم کەرە ڕووەکیە ڕێژەیەکی کەم کۆلیستڕۆڵی تێدایە و پارێزگاری لە تەندروستی دڵ، ئێسک و ماسولکەکان دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: هیچ ده‌رمانێك له‌لایه‌ن بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان فڕێ نه‌دراون

سەڵاح

تەکنەلۆژیایێکی نوێ بەکتریای نێو برین دیاریدەکات

lana

چۆن خۆت لەوشكبونەوەی پێست دەپارێزیت

lana