ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

هەندێك كات منداڵ بە سروشتی خۆی زۆر دەخوات، یاخود هەندێكجار بەهۆی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كۆمەڵێك ئاڵنگاری دەكەن لە كاتی ئەنجامدانی یاری، كە كەسی دۆڕاو بە خواردنی بڕێكی زۆر لە خواردن سزا دەدرێت، پێویستە بزانیت ئەم رەفتارە بۆ منداڵەكەت مەترسیدارە لەبەر ئەم هۆكارانە:

1. چەوری زیادە لە جەستەی كۆدەبێتەوە و هۆكارە بۆئەوەی منداڵەكەت كێشی زیاد ببێت و توشی قەڵەوی ببێت.

2. ئەو دو هۆڕمۆنەی بەرپرسن لە هەستكردن بە برسێتی، ناهاوسەنگ دەكات، بەشێوەیەك دەكرێت دوای تێرخواردنیش هێشتا هەست بە برسێتی بكات.

3. مەترسی توشبون بە نەخۆشی زیاد دەكات، وەكو شەكرە، جەڵتەی مێشك، بەرزی پەستانی خوێن و نەخۆشی دڵ.

4. زیان بە مێشك دەگەیەنێت و خانەكانی مێشك ناچالاك دەكات.

5. هۆكارە بۆ دروستبونی گرفتی كرداری هەرس و دڵتێكەڵهاتن.

6. دەبێتە هۆی ئاوسانی سك و دروستبونی كێشەی غازات.

هەواڵی پەیوەندیدار

باشترین جۆرەکانی چەرەسات بۆ تەندروستی پێست

lana

باشترین جۆرەکانی شیر بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ

lana

لەبارەی كاكاو ئەمانە بزانن

lana