ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەم خۆراكانە ئێسكی منداڵ پتەو دەكەن

ئێسك رۆڵێكی گرنگی هەیە لە شێوازی جوڵەی منداڵ و گەشەكردنی، هەربۆیە پێویستە لە تەمەنێكی كەمەوە بایەخ بەو خۆراكانە بدرێت كە ئێسكی پتەودەكەن، وەكو ئەم خۆراكانە.

1. بەرهەمە سپیاییەكان
دەوڵەمەندن بە پرۆتین، ڤیتامین D و كالسیۆم، ئاسانن بۆ هەرسكردن و هەڵبژاردنێكی زۆر باشە بۆ منداڵان.

2. ماسی
دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا-3 و ڤیتامین D، باشترین جۆرەكانیش، سەلەمون، ساردین و تونایە.

3. هێلكە
دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ئەو ماددە خۆراكیانەی تێیدایەتی، ئێسك بەهێزدەكەن.

4. سەوزەكان
رێژەیەی زۆر لە ڤیتامین A و K تێدایە، لەگەڵ كالسیۆم و تەواوی ئەو ماددە خۆراكیانەی بۆ ئێسك پێویستن.

5. میوە
بەتایبەتی مۆز و پرتەقاڵ، یارمەتی پتەوبونی ئێسك دەدەن و لە شكان دەیپارێزن.

6. پاقلەمەنییەكان
ریشاڵ و پرۆتینێكی زۆریان تێدایە، سەرچاوەیەكی زۆر باشە بۆ ئەو منداڵانەی ئارەزوی گۆشت ناكەن، وەكو نۆك، فاسۆلیا و نیسك.

هەواڵی پەیوەندیدار

خواردنەوەیەک مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاددەکات

lana

باشترین پڕۆتینەکان بۆ دابەزاندنی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ لەخوێندا

lana

چەند هەنگاوێك بە مەبەستی چارەسەركردنی دواكەوتنی قسەكردن لە منداڵ

lana