ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەم خواردنەوانەیت یارمەتی تەندروستی مێشک دەدەن

مێشک یەکێکە لە ئەندامە زۆر گرنگەکانی جەستە، کۆنتڕۆڵی هەموو جەستە دەکات، تەندروستی و ئاگاداربوون لێی کارێکی زۆر پێویستە بۆئەوەی بتوانێت بە چالاکی کردارەکانی جێبەجێ بکات.

ئەم خواردنەوانە یارمەتی تەندروستی مێشک دەدەن:

-قاوە
نیوەی دانیشتوانی جیهان ڕۆژانە ئەم خواردنەوەیە دەخۆنەوە، چونکە یارمەتی مێشک و سەرنجدان دەدات، هەروەها مەترسی توشبوون بە زەهایمەر کەمدەکاتەوە.

-چای سەوز
چای سەوز یەکێکە لەو خواردنەوانەی یارمەتی تەندروستی مێشک دەدات، ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە یارمەتی توانای سەرنجدان و بیرەوەی دەدات، بەکارهێنانی بەڕێژەیەکی گونجاو بەرگری لەش بەهێز دەکات.

-شەربەتی چەوەندەر
دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان تەندروتی مێشک دەپارێزێت و سووڕی خوین چالاک دەکات، چارەسەری ئازاری سەر دەکات.

-چای زەردەچەوە
زەردەچەوە گەنجینەیەکی ڕاستەقینەی ماددە سوودبەخشەکانە یارمەتی باشترکردنی بیرەوەری دەدات، تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە.

-شوکولاتەی گەرم
شوکولاتەی گەرم دەوڵەمەندە بەە فلاڤانۆل سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک و بیرەوەی هەیە.

-ئاو
مێشکی هەموو مرۆڤێک ڕێژەی %75ی لە ئاو پێکهاتووە، یەکێکە لە خواردنەوە زۆر گرنگەکان بۆ جەستە و بەتایبەتی بۆ مێشک، توانای سەرنجدان و بیرەوەی بەهێز دەکات

هەواڵی پەیوەندیدار

شەش خووی بۆ پاراستنی تەندروستی مێشک

lana

نیشانەکانی توشبوون بە برینی گەدە

lana

شەش سوودی سەرسوڕهێنەری پەتاتەی شیرین

lana