zagros news agency

پێنچ خواردن یارمەتی تەندروستی چاو دەدەن

بەشێوەیەکی گشتی واناسراوە کە تەنها گێزەر سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو و باشترکردنی بینین هەیە، بەڵام تەنها گێزەر نییە بەڵکو کۆمەڵێک خواردنی دیکە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی چاو و بینین هەیە.

پێنچ خواردن یارمەتی تەندروستی چاو دەدەن:

-بیبەری شیرین
بیبەری شیرین بەهەموو رەنگەکانیەوە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین ئەی، ئەمەش سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو هەیە، بیبەری شیرین دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان ڕێگری لە تێکچوونی خانەکان دەکات.

-هێلکە
هێلکە یەکێکە لەو خواردنانەی بەهەمان شێوە گرنگییەکی زۆری بۆ تەندروستی چاو هەیە، زەردێنەی هێلکە ڕێژەیەکی زۆر مەگنسیۆم، کالیسیۆم، ئاسن، پۆتاسیۆم و زینکی تێدایە یارمەتی تەندروستی چاو و بینین دەدەن.

-سەوزەواتە ڕەنگ تۆخەکان
سەوزەواتە ڕەنگ تۆخەکانی وەک شێلم و سپێناخ و ئەوانی دیکە، ماددەی لۆتین و زیاکسانسینیان تێدایە، کە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی چاو هەیە.

-برۆکلی
سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵەکان و ئەو ماددانەیە کە ڕۆڵیان لە باشترکردنی تەندروستی چاو و بینیندا هەیە.

-نۆک
ڕێژەیەکی زۆر لۆتین و زیاکسانسینی تێدایە، هەروەها دەوڵەمەندە بە زینک و ڤیتامین ئەی، ئەمانەش هەمووی سوودێکی زۆریان بۆ چاو هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

قاوە کاریگەری لەسەر نەخۆشانی پەستانی خوێن دەبێت

lana

ئەو خۆراكە مەترسیدارانەی پەستانی خوێن بەرزدەكەنەوە

lana

سێ جۆر میوە چارەسەری کێشەکانی نوستن دەکەن

lana