zagros news agency

باشترین سەوزەواتەکان بۆ تەندروستی مێشک

بەشێوەیەکی گشتی سەوزەواتەکان دەوڵەمەندن بە کانزا، ڤیتامین و دژەئۆکسانەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی جەستە هەیە، هەندێک جۆریان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی مێشک هەیە.

باشترین سەوزەواتەکان بۆ تەندروستی مێشک:

-چەوەندەر
ڕێژەیەکی زۆر نیترات و ترشی فۆلیکی تێدایە پارێزگاری لە تەندروستی مێشک دەکات و مەترسی توشبوون بە زەهایمەر کەمدەکاتەوە.

-بڕۆکلی
بڕۆکلی و قەرنابیت دەوڵەمەندن بە ڤیتامینە بەسوودەکان بۆ مێشک.

-گێزەر
گێزەر و سەوزەواتە پڕتەقالیەکانی وەک پەتاتەی شیرین و بیبەری پڕتەقاڵی بێتاکارۆتینەکانیان تێدایە کە جۆرێکە لە دژەئۆکسانە بەهێزەکان پارێزگاری لە تەندروستی مێشک دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

چا یان قاوە؟ کامەیان مەترسیی پووکانەوەی ئێسک زیاد دەکات

سەڵاح

چەند ڕێگایەک بۆ ڕێگریکردن لە وەرینی قژ

lana

چەند حاڵەتێکی تای خوێن بەربوون لە کەرکوک تۆمار دەکرێن

یاسین