ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

خواردنەوەی یەک پەرداخ شەربەتی پرتەقاڵ چی لە جەستە دەکات

کۆمەڵەی خۆراک لە سوێد ئاشکرای دەکات، لەکاتی خواردنی یەک پەرداخ شەربەتی پرتەقاڵ چەند گۆڕانێک بەسەر جەستەدا دێن کە وادەکەن کەسەکە هەمیشە لەسەر ئەو کارە بەردەوامبێت.

کۆمەڵەی خۆراک لە سوێد ئاشکرای دەکات، پرتەقاڵ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی کە ئەمەش یارمەتیی بەهێزکردنی بەرگریی جەستە دەدات و وادەکات جەستە دژی نەخۆشییە ڤایرۆسییەکان بەتایبەتیش لەم وەرزە بجەنگێت.

بەپێی کۆمەڵەکە، شەربەتی پرتەقاڵ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە، چونکە بڕێکی زۆر لە دژەئۆکسانەکانی تێدایە، هەروەها پووک، ئێسک و ددانەکانیش پتەوتر دەکات.

یەکێک لە سوودەکانیش ئەوەبوو کە ئەگەری تووشبوون بە هەڵامەت و پەسیو کەمدەکاتەوە، هەروەها یارمەتیی هاوسەنگکردنی لێدانی دڵ دەدات.

بەڵام پسپۆڕان هۆشداری دەدەن کە شەربەتی پرتەقاڵ پێویستە بە ریشاڵەکەیەوە بخورێتەوە و نابێت بپاڵێورێت، چونکە زۆرینەی سوودەکانی بەهۆی بوونی ئەو ریشاڵەی نێویەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئایا زیادەڕەویکردن لە خواردنی چەوەندەردا زیان بە گورچیلەکان دەگەیەنێت؟

lana

ئەو هۆكارانەی زەخت بەرز دەكەنەوە

lana

پەتایەکی مەترسیدار بەڕێوەیە

یاسین