ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئایا قاوە کاریگەری لەسەر گەشەی ماسولکە دەبێت؟

لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا ماسولکەکانمان بە شێوەیەکی سروشتی دەست بە لاوازبوون دەکەن، ئەمەش پرۆسەیەکە بە وەرینی ماسولکەکان ناسراوە، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی سەنگافورە دەریخستووە کە پێکهاتەیەکی سروشتی لە قاوەدا یارمەتی خاوکردنەوەی ئەم پرۆسەیە دەدات، ماسولکەکان تەندروست و بەهێز دەهێڵێتەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی “ستەدی فایندس” ، ئەم پێکهاتەیە ناوی “تریگۆنێلین”ە و لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە ئاستی نزمی لە خوێندا لە کەسانی بەساڵاچوودا پەیوەندی بە وەرینی ماسولکەکان و خاوبوونەوەی خێرایی رۆیشتن هەیە.

هەروەها تریگۆنێلین وەک پێشەکی ئەنزیمێک کاردەکات کە پێی دەوترێتNAD+، ئەنزیمێکی گرنگە و لەگەڵ تەمەندا کەم دەبێتەوە.

ناوی ئەم ئەنزیمەNAD+کورتکراوەی نیکۆتیناماید ئەدینین دینۆکلیۆتایدە و لە بنەڕەتدا کارلێکە کیمیاییەکان چالاک دەکات کە وزە دروست دەکەن و بە زیندووی دەمانهێڵنەوە.

توێژەران پێیان وایە دابەزینیNAD+بەهۆی تەمەنەوە بزوێنەرێکی سەرەکییە بۆ تێکچوونی کارکردنی مایتۆکۆندریا و تێکچوونی ماسولکەکان بە تێپەڕبوونی کات.

هەرچەندە توێژینەوەکە لە تاقیگە لەسەر ئاژەڵ و شانەکانی مرۆڤ ئەنجامدراوە، بەڵام هێشتا پێویستی بە پشتڕاستکردنەوە هەیە لە رێگەی تاقیکردنەوەکان لەسەر مرۆڤ، ئەم سوودە دەچێتە پاڵ لیستی ئەو سوودانەی کە دەگەڕێندرێنەوە بۆ خواردنەوەی قاوە.

جگە لە باشترکردنی وریایی دەروونی، قاوە پێش وەرزشکردن یارمەتی باشترکردنی توانای وەرزشی دەدات، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر کەمدەکاتەوە، دژە ئۆکسێنەرە بۆ جەستە کە هەوکردن کەمدەکاتەوە، یارمەتی دابەزاندنی کێشیش دەدات

هەواڵی پەیوەندیدار

نیشانەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس

lana

زیانەكانی زۆر خواردنی ساردەمەنی بۆ منداڵان

lana

باشترین خۆراکەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی ڤیتامین B

lana