ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی بیرچوونەوە ئەم ڕێجیمە پەیڕەو بکە

ساڵانە ژمارەیەکی زۆر حاڵەتی نوێی نەخۆشی بیرچوونەوە لە سەرانسەری جیهاندا دەستنیشان دەکرێن، خۆراک رۆڵێکی سەرەکی هەیە لە خۆپاراستن لە نەخۆشییەکە.

بەپێی ماڵپەڕی “سی ئێن ئێنی” ئەمریکی، توێژینەوەکی نوێ ئەنجامدراوە بۆ شێوازی خۆراکی زیاتر لە ٨٤ هەزار کەس کە تەمەنیان لە سەرووی ٦٠ ساڵەوەن بەڵام تووشی نەخۆشی بیرچوونەوە نەبوون.

لە ماوەی ١٥ ساڵی بەدواداچووندا، پێنج جار پرسیار لە هەر کەسێک کراوە سەبارەت بە خواردنی ٢٠٦ خۆراک و ٣٢ خواردنەوە، کە بەپێی ئەو ڕادەیەی کە بووەتە هۆی هەوکردن یان بە بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن پۆلێنکراون.

تۆمارە پزیشکییەکانی هەموو بەشداربووان لە ماوەی توێژینەوەکەدا پشکنینیان بۆ کراوە، بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا هیچ پەیوەندییەک هەیە لە نێوان ئەو خۆراکانەی دەبنە هۆی هەوکردن و نەخۆشی بیرچوونەوە یان نا، جگە لەوەش نزیکەی ٩ هەزار بەشداربوو سکانی MRIی مێشکیان بۆ کراوە.

سکانەکان دەریانخستووە کە ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵ و شەکرە و جەڵتەی مێشکیان هەیە و زۆرترین خۆراکی دژە هەوکردنیان خواردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ تێکچوونی دەمارەکان و مەترسییەکانی بیرچوونەوە.

توێژەراوان جەختیان لەوە کردەوە خواردنی خۆراکی تەندروست و پەیڕەوکردنی ڕێجیمێک کە پێکهاتبێت لە دانەوێڵەی تەواو و میوە و سەوزە و ئەو خۆراکانەی دژە هەوکردنن مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە بە ڕێژەی لەسەدا ٣١ کەمدەکەنەوە، هەروەها دوورکەوتنەوە لە خواردنی گۆشتی سوور و خواردنە لەقتونراوەکان و خواردنەوە گازییەکان.

ئەبیگایل دۆڤ، نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت ” خۆراکی تەندروست بە تەنها کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی مێشک نییە بەڵکو سوودی بۆ ئەو کەسانەش هەیە کە پێشتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە و جەڵتەی مێشک بوون”

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆکارەکانی داخورانی ئیسک

lana

نان خواردنی بەیانی و سوودە گرنگەکانی

lana

نیشانە دیارەکانی شێرپەنجەی سی

lana