ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

باشترین کات بۆ خواردنی میوە کەیە؟

زۆر کەس دوای نانخواردنی نیوەڕۆ یان ئێواران یان پێش خەوتن مەیلیان هەیە میوە بخۆن، کەواتە ئایا ئەمە کاتێکی گونجاوە؟ باشترین کات بۆ خواردنی میوە کەیە؟ هەموو وەڵامەکان لەم ڕاپۆرتەدا دەخەینەروو.

بەپێی بڵاوکراوەی ماڵپەڕی ” DW-TV” ی ئەڵمانی خواردنی میوە بەشێکی سەرەکییە لە سیستەمی خۆراکی، بەڵام پێویستە هەندێک شت لەبەرچاو بگرێت بۆ ئەوەی بە تەواوی سوودی لێ وەربگرێت، بە شێوەیەکی گشتی میوە شەکری سروشتی تێداتە بۆ تەندروستی جەستە گرنگە بەڵام نابێت زیادەڕۆی بکرێت لە خواردنی.

هەندێک لە شارەزایانی تەندروستی دەڵێن باشترین کات بۆ خواردنی میوە بەیانیانە بە گەدەی بەتاڵ واتە لە کاتی نانی بەیانیدا.

ئەگەر بە گەدەی بەتاڵ میوە بخۆیت، کۆئەندامی هەرس بە خێرایی شەکری ناوی دەشکێنێت، بۆیە دەتوانیت باشتر سوود لە ماددە خۆراکیەکانی ناو میوەکە وەربگریت، وەک ڕیشاڵ و ڤیتامین سی، هەروەها میوەکان دژە ئۆکسێنەری تێدایە کە دەتوانێت هەوکردن کەمبکەنەوە.

جێگەی باسە خواردنی میوە لەگەڵ خۆراکەکانی تر دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی هەرس، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی هەرس نەکردن و دروستبوونی کێشەکانی تری کۆئەندامی هەرس.

یەکێک لەو میوەی کە پێشنیار دەکرێت بۆ ژەمی بەیانیان بریتییە لە خواردنی بلوبێرییە بەو پێیەی یەکێکە لەو میوانەی کە بڕێکی زۆر دژە ئۆکسانی تێدایە، ئەمەش وای لێدەکات ببێتە خواردنێکی گونجاو بۆ ژەمی بەیانیان، ئەمە جگە لەوەی کالۆری زۆر کەمە.

هەواڵی پەیوەندیدار

lana

سوودەکانی دارچینی بۆ کەمکردنەوەی کۆلیستڕۆڵ

lana

زەردەچەوە چارەسەری چەندین کێشەی تەندروستی دەکات

lana