zagros news agency

خواردنەوەی شەربەتی سێو چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

سێو یەکێکە لە میوە زۆر تەندروستەکان بەشێوەی میوە بێت یان شەربەتەکەی بخورێتەوە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانە سەرەکییەکان.

بەپێی ماڵپەڕی”health”، شەربەتی سروشتی سێو دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان سوودێکی زۆری بۆ کۆئەندامی هەناسە هەیە بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کێشەی هەناسەدان و ڕەبۆیان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا پارێزگاری لە سییەکان دەکات، بەپێی توێژینەوەکان یارمەتی کەمکردنەوەی قەبزی و تەندروستی کرداری هەرس هەیە.

سێو ڕێژەیەکی زۆر بۆلیفینۆل، کارۆتین و ڕیشاڵەکانی تێدایە هەستی تێربوون زیاددەکات و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، کۆنتڕۆڵی کۆلیستڕۆڵ دەکات و یارمەتی دابەزاندنی دەدات بەمەش پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات، هەروەها دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات

hakar herki

ئەو ١٠ خاڵانە جێبەجێ بکە ئەگەر دەتەوێ كێشت دابەزێنیت مانگی ڕەمەزان

lana

توشبووانی هەوکردنی سی پێویستە ئەم خواردنانە نەخۆن

lana