ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پێنج خۆراک دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای کردووە چارەسەرکردنی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی”زە تێلێگراف” بڵاویکردووەتەوە کۆلیسترۆڵی زیادە کە خوێنبەرەکان بە کۆبوونەوەی چەوری دادەخات، ئێستا بە فەرمی وەک یەکێک لە ١٤ هۆکاری مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە ناسراوە، هەروەها هۆکارێکی مەترسیدارە بۆ تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک.

هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ خراپی خۆراکە، بە گوتەی شارەزایانی بواری خۆراک، ئەم خۆراکانەی خوارەوە بەشدارییەکی بەرچاویان هەیە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی کۆلیسترۆڵ:

١. خواردنەوە شەکردارەکان

خواردنەوە شەکردارەکان پەیوەندییان بە زیادبوونی مەترسی مردنەوە هەیە، خواردنەوە گازییەکان کاریگەرییان لەسەر ئاستی کۆلیسترۆڵ هەیە بەهۆی چۆنیەتی میتابۆلیزەکردنی جەستە و هەڵگرتنی شەکری زیادە بەتایبەت فرۆکتۆز کە بەڕێژەیەکی زۆر لەم خواردنەوانەدا هەیە.

٢. زەیتی گوێزی هیندی

زەیتی گوێزی هیندی 86% چەوری تێر لەخۆدەگرێت کە نزیکەی یەک لەسەر سێ زیاترە لە کەرە هەروەها یەک دەبە شیری گوێزی هیندی دوو هێندەی ڕێژەی پێشنیارکراوی چەوری تێر لەخۆدەگرێت، کە نزیکەی ٦٦ گرامە لە هەر دەبەیەکدا، باشتر وایە بە ڕێژەیەکی کەم بەکاری بهێنرێت.

٢. خواردنە سورکراوەکان

خواردنە سورکراوەکان دەوڵەمەندن بە چەوری تێر، ئەمەش ئاستی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا زیاد دەکات.

٤.ئایسکرێم

بە شێوەیەکی گشتی ئایسکرێمەکان فرۆکتۆزی بەرزی تێدایە کە کۆلیسترۆڵی خوێن زیاد دەکات بەم شێوەیەش زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

٥. گۆشتە لەقتوونراوەکان

گۆشتە لەقتوونراوەکان چەوری تێریان زۆرە باشتر وایە بە ڕێژەیەکی کەم بیخۆیت یان بە تەواوی لێی دوور بکەویتەوە لە حاڵەتی بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ یان بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە ڕێجیم ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە کۆنترۆڵکردنی ئاستی کۆلیسترۆڵی خوێن، بۆیە پێویستە وریا بین لە کاتی خواردنی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە چەوری و شەکرە تێرەکان و جێگرەوەیان بە بژاردەی تەندروستتر بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ و کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی بیرچوونەوە و نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیانەکانی زۆر خواردنی خوێ

lana

ئەم خواردنانە مەترسی توشبوون بە کێشە تەندروستییەکانی مێشک زیاددەکەن

lana

سوودەکانی بیبەری شیرین

lana