zagros news agency

گرنگترین سوودەکانی هەنجیری وشککراو

هەنجیری وشککراو یەکێکە لەو میوە سروشتییە تەندروستانەی کە چەندین سوودی خۆراکی تێدایە.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی ” asab news” دا ئاماژەی پێکراوە کە هەنجیری وشککراوە ڕێژەیەکی بەرزی ڕیشاڵی خۆراکی تێدایە، ئەمەش تەندروستی کۆئەندامی هەرس بەرز دەکاتەوە و یارمەتی باشترکردنی جوڵەی ڕیخۆڵە دەدات و ڕێگری لە قەبزی دەکات.

هەنجیری وشککراو چەندین جۆری ڤیتامین و کانزای تێدایە وەک ڤیتامین سی و ڤیتامین K و پۆتاسیۆم و کالیسیۆم و مەگنیسیۆم و ئاسن، ئەم ماددە خۆراکیانە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە باشترکردنی تەندروستی و بەرزکردنەوەی ئەرکە جیاوازەکانی جەستە.

دژە ئۆکسانی تێدایە کە یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی ئەو زیانانە دەدات کە بەهۆی ڕادیکاڵە ئازادەکانەوە لە جەستەدا دروست دەبێت، دژە ئۆکسێنەرەکان بەشدارن لە پاراستنی تەندروستی پێست و قژ و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری جەستە و ڕێگریکردن لە نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە.

هەنجیری وشککراوە بڕێکی باش شەکری سروشتی وەک گلوکۆز و فرۆکتۆز لەخۆدەگرێت، ئەمەش وایکردووە سەرچاوەیەکی نایابی وزەی خێرا بێت، هەروەها بڕێکی باش لە کالیسیۆم و فسفۆڕ و مەگنیسیۆمی تێدایە و ئەم کانزایانە گرنگن بۆ تەندروستی ئێسک و ددان، خواردنی هەنجیری وشککراو یارمەتیدەرە بۆ خۆپاراستن لە پووکانەوەی ئێسک و نەخۆشیەکانی تری ئێسک.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەگەر سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی بزانیت، هەرگیز توێكڵی لیمۆ فڕێ نادەیت

lana

بۆ ڕێگریی لەتوشبون بەشێرپەنجەی قۆڵۆن‌و ڕیخۆڵە گرنگیی بەم خۆراکانە بدەن

lana

کاریگەرییەکانی وازهێنان لە خواردنی گۆشتی سور

lana