zagros news agency

نهێنییە شاراوەکانی هێلکە

هێلکە کە یەکێکە لە سەرەکیترین و بەناوبانگترین سەرچاوەکانی پروٹین لە ژەمی بەیانیاندا، ساڵانێکی زۆرە بەهۆی هەبوونی کۆلیسترۆڵ لە زەردێنەکەیدا بووەتە جێی مشتومڕی پسپۆڕانی خۆراک. بەڵام توێژینەوە نوێیەکانی باری پزیشکی نیشانی دەدەن کە پەیوەندیی هێلکە لەگەڵ تەندروستیی جگەر بەو شێوە سادەیە نییە و ناکرێت بڕیارێکی گشتی لەسەر زیان یان سوودی بۆ هەموو کەسێک بدرێت.

وردەکاریی زانیاری و توێژینەوەکان
ماددەی «کۆلین»؛ پارێزەرێکی شاراوەی جگەر:

زەردێنەی هێلکە دەوڵەمەندە بە ماددەی خۆراکیی کۆلین (Choline) کە ڕۆڵێکی گرنگی لە پاراستنی کارکردنی جگەردا هەیە.

دکتۆر ڕابێرت ئێس. براون جونیۆر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی جگەر، ڕایدەگەیەنێت ئەو کەسانەی ڕێژەیەکی زیاتری کۆلین وەردەگرن، مەترسیی تووشبوونیان بە جگەری چەور (MASLD) کەمترە.

توێژینەوەیەکی ساڵی ۲۰۲۵ کە لە گۆڤاری (The Journal of Nutrition) بڵاوکراوەتەوە و زانیاریی ۱,۴۱۴ کەسی لێکداوەتەوە، هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی لە نێوان خواردنی هێلکە و نەخۆشیی جگەری چەوردا نەدۆزیوەتەوە و کۆلینی بە فاکتەرێکی بەرگریکار زانیوە.

کۆنتڕۆڵکردنی ئارەزووی خۆراک:

پرۆتینی ناو هێلکە هەستی تێربوون زیاتر دەکات. بەپێی توێژینەوەیەکی ساڵی ۲۰۲۰، ئەو کەسانەی لە ژەمی بەیانیاندا دوو هێلکەیان خواردووە، لە درێژەی ڕۆژەکەدا کالیۆریی کەمتریان بەراورد بەوانەی دراویانە بە غەلەلات (سریال) وەرگرتووە.

کۆنتڕۆڵکردنی کێش یارمەتیدەرێکی سەرەکییە بۆ ڕێگری لە نەخۆشییەکانی میتابۆلیزم و چەوربوونی جگەر.

مشتومڕی کۆلیسترۆڵ و جیاوازیی توێژینەوەکان:

ئاستی کاریگەریی هێلکە بەپێی باری میتابۆلیزمی جەستەی کەسەکە دەگۆڕێت؛ کەسێکی تەندروست بە خواردنی ڕۆژانەی ۱ تا ۲ هێلکە تووشی کێشەی جگەر نابێت، بەڵام بۆ کەسێک کە کۆلیسترۆڵی بەرزە پێویستی بە سنووردارکردن هەیە.

توێژینەوەیەکی کەم‌ژمارەی ساڵی ۲۰۱۷ لە (World Journal of Hepatology) ئاماژەی بەوە کردبوو کە خواردنی ۲ تا ۳ هێلکە لە هەفتەیەکدا ڕێژەی تووشبوون بە جگەری چەور بەرز دەکاتەوە، بەڵام توێژینەوە گەورەکەی ساڵی ۲۰۲۵ ئەم دەرئەنجامەی ڕەتکردەوە.

ئەنجامی توێژینەوەکان دەیسەلمێنن کە تەندروستیی جگەر تەنها بە یەک ماددەی خۆراکی دیاری ناکرێت، بەڵکو پەیوەستە بە کێش، بەرگریی ئەنسۆلین، چەوریی خوێن و چالاکیی جەستەییەوە.

دوژمنی ڕاستەقینەی جگەر لە ژەمی بەیانیدا چییە؟

پسپۆڕانی جگەر جەخت دەکەنەوە کە زیاندەری سەرەکی هێلکە نییە، بەڵکو بەکارهێنانی شەکرە سادەکان، شێرینی، نانی سپی و گوشتە چەورەکانە (وەک بیکن و سۆسج).

بەراوردکەری ژەمەکان: خواردنی هێلکە لەگەڵ نانی سوس (سبوس‌دار) و ئاڤۆکادۆ زۆر تەندروستترە لە خواردنی هێلکە لەگەڵ بیکن، سۆسج و نانی سپی.

خواردنەوە هاوەڵەکانی ژەمی بەیانی:

چا و قاوە بەهۆی هەبوونی ماددەی (پۆلیفینۆڵ) یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنی جگەر دەدەن.

پسپۆڕان پێشنیاز دەکەن لە بڕی شەربەتی میوە، خۆی میوەکە بخورێت تا فیبەرەکەی ڕێگە لە هەڵمژینی خێرای شەکر (فروکتۆز) بگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ عێراق به‌شێك له‌ به‌ربژێره‌كان ده‌ستیان به‌ كڕینی كارتی ده‌نگدان كردووه‌

سەڵاح

دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکرێت

یاسین

تاڵیبان سەرجەم ئارایشتگاكانی ژنان لە ئەفغانستان دادەخات

سەڵاح